وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێکی فراوان بۆ پێکوتەکردن لەسورێژە بۆ قوتابیان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 19-03-2024, 10:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتێکی ڕاگەیاند بۆ پێکوتەکردنی قوتابیان لەنەخۆشی سورێژە لەمانگی نیسانی داهاتوودا.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە هەڵمەتێکی پێکوتەکردن لە مانگی نیسانی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت بۆ قوتابیان دژبەنەخۆشی سوورێژە ، ئەویش بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە وکاریگەریەکانی.