ڕاگەیاندنی ئەمنی: ڕێککەوتن کراوە لەسەر کڕینی 21 فڕۆکەی فرەئەرک لە ئەمریکا

ئەمنی
  • 29-04-2024, 18:26
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لیوا تەحسین خەفاجی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لەمیانەی سەردانەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی گرێبەست لەگەڵ واشنتۆن کراوە بۆ کڕینی 21 فڕۆکەی فرەئەرک کە پارەکەی بەشێوەیەکی نوێ بەئەمریکا دەدرێتەوە.
    خەفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە  سەردانەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ واشنتۆن بەهەموو پێوەرێک سەرکەوتووبوو، لەمسەردانەدا عێڕاق گرێبەستی کردووە بۆکڕینی 12 فڕۆکە لەجۆری بیل 412 کەفرەئەرکە، هەروەها گرێبەستیشی کردووە بۆکڕینی 9 فڕۆکەی دی لەجۆری بیل407 کە پارەکانیان بە شێوەیەکی نوێ دەدرێتەوە، پێشتر عێڕاق و ئەمریکا بەسێستەمی FMSمامەڵەی داراییان دەکرد و پارەکە هەمووی دەدرا، بەڵام لەم سەردانەی سودانیدا بۆ ئەمریکا ڕێککەوتن کراوە لەسەر پێدانی بەشبەش.
    وتیشی ئەمریکا یارمەتی پێشکەش بەعێڕاق کردووە بە 15 فڕۆکەلەجۆری بیل 505 بۆ ڕاهێنان و 5 فڕۆکەی دیکەش لەجۆری 407، ئەم فڕۆکانەش لەلایەن فڕۆکەوانی سوپاوە بۆ پاڵپشتکردنی هێزی پیادە و سیستەمی فڕۆکەوانی سوپا بەهێزدەکات.
    ئاماژەشی بەوەدا کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گرنگی دەدات بە بەپەڕەپێدانی سێستەمی بەرگری ئاسمانی وسوپا.