وەزارەتی تەندروستی نیشانەکانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون ئاشکرادەکات و هۆشداری دەدات لە دواکەوتنی کەسی توشبوو بۆ نەخۆشخانە

ناوخۆ
  • 18-06-2023, 20:25
  • +A -A

    بەغداد/INA
    "سەیف بەدر" وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: نیشانەکانی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون، لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هەستکردن بە ماندوێتی و ئازار لە بەشەکانی جەستە دەستپێدەکات،و لەم قۆناغەدا ئەگەر نەخۆشیەکە دەستنیشانبکرێت ، نەخۆشەکە بچێتە نزیکترین دامەزراوەی تەندروستی،ئەگەری چاکبوونەوە لەم قۆناغەدا زۆر زۆرە ،و بۆیە سەرنجمان هەمیشە لەسەر ئەوەیە کە دوای دەرکەوتنی نیشانەکان ، پێویستە کەسی توشبوو بە خێرایی بچنە بنکە تەندروستی.
    "بەدر " دەشڵێت:- زۆربەی ئەوانەی تووشبوون بەم ڤایرۆسەن کەسی ئاژەڵدارن، کەمەبەستمان ئەوانەن کە بازرگانی بە مەڕ و ماڵات دەکەن و ئاژەڵ دەگوازنەوە، ئەوانەی کە پیشەیان قەسابیە،کە زۆربەی تووشبوان لەو کەسانەن یان کەسانی نزیک لەوان و خێزانەکانیان و هاوکارانیانن .
    وتەبێژی وەزارەت هیوای خواست :کە میدیاکان ڕۆڵی خۆیان بگێرن لە گەیاندنی هۆشیاری و هۆشدارییەکان لەبارەی مەترسی نەخۆشیەکە.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتەبێژی وەزارەت وتی:- ئەگەر نەخۆشەکە یان کەسی توشبوو بکەوێتە قۆناغی درەنگ و بگاتە خوێنبەربوون لە ژێر پێست، ئەوا نەخۆشییەکە دەگاتە حاڵەتی قورسی چارەسەر،چونکە دەبێتە نەخۆشیەکە دەکوێتە حاڵەتی مەترسی دار بۆسەر کەسی توشبوو .
    هەروەک داوای لەوکەسانە کرد کە نیشانەکانیان هەیە یان هەبوو سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن و پشکبین بکەن تاوەکوو بەزووی چارەسەر بکرێت .