گزیکردنی ئەلیکتڕۆنی دەبێتە بازرگانی .. قوربانییەکەی خوێندکاران و ئاستی زانستییە

  • 26-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا/ بەشیر خزعەل

    وەرگێڕانی/ صباح کوردستان

    لە بازاڕی باب الشەرقی و ناوچەی بەغدای نوێ فرۆشیارانی ئامێرەکانی تایبەت بەگزیکردن لە تاقیکردنەوەکان هەن، هەندێك لەو ئامێرانە لەلایەن داهێنەرە لۆکاڵییەکانەوە بەرێککەوتن لەگەڵ هەندێك لە قوتابیان ئەوانەی کە بەکارهێنانی تایبەت بەو ئامێرانە دەستنیشان دەکەن شێوەیان گۆڕاوە، هەروەها شێوازی کارکردنیشیان، کە پێکدێت لە بڵندگۆیەکی زۆر بچووك لەناو گوێچکەدا، و ناتوانرێت دەربهێنرێت تەنها لەرێگەی بەکارهێنانی (راکێشێکی)ی تایبەت بەم مەبەستەوە نەبێت، لەگەڵ ئامێرێکی تەلەفۆنی وەرگری شەپۆل و فریکوێنسی کە وەڵامە راستەکانی تاقیکردنەوەکانی تێدا دەبێت دوای ئەوەی لەلایەن پسپۆڕانی بابەتی تاقیکردنەوەکەوە وەڵامدەدرێتەوە.

    لەگەڵ هەر دیاردەیەکی نوێ لە لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵگای عێراقی، لەبەرامبەردا گروپی هەلپەرست دەردەکەون و دەبنە هۆی ئەوەی هەندێك دیاردەی زیانبەخش روو لەزیادبوون بکەن و بەرفراوان بن، لەرێگەی دابینکردنی پێداویستی تایبەت بەو، دیاردەی گزی ئەلیکتڕۆنی کە کاریگەری کردە سەر تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئەمساڵ هێشتا بەهۆی بوونی مافیاکانی ئاسانکاری و بانگەشەکردنی ئامێری پیشکەوتووی هاوکار بۆ ئەنجامدانی گزی لە تاقیکردنەوەکان لەگەشەکردندایە، بەتایبەت لە ئەزموونەکانی (بەکالۆریا)، و لەگەڵ بەردەوامبوونی هاوردەکردنی ئەو ئامێرە و تەکنەلۆژیا تایبەتانەی گزی ئەلیکتڕۆنیدا کاریگەری بۆسەر ئاستی خوێندنی گشتی دابەزینی بەخۆوەبنیوە بەهۆی زیادبوونی رێژەی ئەوانەی کە لەجیاتی خوێندن و هەوڵدان بۆ فێربوون پشت بە گزیکردن دەبەستن، هاوردەکردنی تەکنیکە ئەلیکتڕۆنییەکانی بەکارهێنەر لە گزی تاقیکردنەوەکان و دۆزینەوەی تەکنیك و فێڵی نوێ لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەم کارەهەڵساون بوونەتە هۆی فراوانبوون و زیادبوونی گزی و سەرقاڵبوونی قوتابی پێیەوە، وەك جۆرێك لە سەرکێشی بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێکی دیاریکراو، بەتایبەت لەگەڵ جۆراوجۆربوونی ئەو تەکنیکانە و ئاسانی بەدەستهێنانیان لە بازاڕەکاندا.

    لە بازاڕی باب الشەرقی و ناوچەی بەغدای نوێ فرۆشیارانی ئامێرەکانی تایبەت بەگزیکردن لە تاقیکردنەوەکان هەن، هەندێك لەو ئامێرانە لەلایەن داهێنەرە لۆکاڵییەکانەوە بەرێککەوتن لەگەڵ هەندێك لە قوتابیان ئەوانەی کە بەکارهێنانی تایبەت بەو ئامێرانە دەستنیشان دەکەن شێوەیان گۆڕاوە، هەروەها شێوازی کارکردنیشیان، کە پێکدێت لە بڵندگۆیەکی زۆر بچووك لەناو گوێچکەدا، و ناتوانرێت دەربهێنرێت تەنها لەرێگەی بەکارهێنانی (راکێشێکی)ی تایبەت بەم مەبەستەوە نەبێت، لەگەڵ ئامێرێکی تەلەفۆنی وەرگری شەپۆل و فریکوێنسی کە وەڵامە راستەکانی تاقیکردنەوەکانی تێدا دەبێت دوای ئەوەی لەلایەن پسپۆڕانی بابەتی تاقیکردنەوەکەوە وەڵامدەدرێتەوە.

    قوتابییەك لەترسی لێپێچینەوە لەلایەن مامۆستاکانییەوە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، وتی"من نزیکەی دوو مانگ بەر لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئامێرێکم کڕی و چەند جارێك لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا تاقیمکردەوە و سەرکەوتوو بووم، بەڵام دواجار لەلایەن مامۆستایەکی چاودێرەوە ئاشکراکرام دوای ئەوەی ئامێرێکی پشکنین و ئاشکراکردنیان هێنایە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە، و سەرەنجام دوورخرامەوە و بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ بە کەوتوو لەقەڵەمدرام". وتیشی "من تەنها کەسێك نەبووم لە بازاڕەکاندا ئەو تەکنەلۆژیایەم کڕی بێت، بەڵکو دەیان قوتابی لەهەمان قوتابخانە لەگەڵ مندا بوون، و نوێترین ئامێریش کە ئێستا هەیە نرخەکەی دەگاتە ٦٥٠ دۆلاری ئەمریکی".

    بازرگانی

    فرۆشیارانی مۆبایل لە بازاڕی باب و لشەرقی هەندێكیان بەدزییەوە ئەو پیشەیە دەکەن، و لەرێگەی کەسانی هاوکار لەدەرەوەی دوکانەکانیاندا، بەدوای ئەو دەموچاوانە دەگەڕێن کە لە توێژی گەنجانن و پێویستیان بە ئامێرەکان دەبێت، ئەوان شارەزایی و توانای ئەوەیان هەیە ئەو کەسانە دەستنیشان بکەن و لە خەڵیکی تر جیایان بکەنەوە، ئەو بازرگانییە کە زۆربەی هەرە زۆری بازرگان و دوکاندارەکان رەتی دەکەنەوە ئەنجامی بدەن. چاویلکەفرۆش جومعە حەسەن فالح (٥٥ ساڵ) خاوەنی کۆشکێکە لەبەرامبەر دوکانەکانی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیکتڕۆنییەکان (مۆبایل و کۆمپیوتەر) دەڵێت "ئەو ئامێرانە بەدزییەوە نافرۆشرێن و زۆربەی هەرە زۆری ئەم دوکانانە دەیفرۆشن، و لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا ئەو شوێنە قەرەباڵغ دەبێت قوتابیانی هەردوو قحانغی خوێندنی (ناوەندی) و (ئامادەیی) و تەنانەت هەندێك قوتابی زانکۆش دەبینرێن، و زۆرجاریش خاوەن دوکانەکان پێم دەڵێن هەر کەسێك بەدوای ئەو ئامیرانەدا بگەڕێت بۆ ئێمەی بنێرە، و هەندێکیان پێمدەڵێن لەبەرامبەر ئەم کارەدا بۆ هەر کڕیارێك بڕی ٣ هەزار دینارت پێدەدەین، بەڵام من رەتمکردۆتەوە ئەو مامەڵەیە بکەم، لەهەمانکاتدا خەڵکی دیکە هەیە خاوەن کوشکی بچووک و دەلالەکان ئەو پارەیە وەردەگرن و ئەم کارە دەکەن، و رۆژانە دەتوانن بڕی ٣٠ هەزار دینار پەیدا بکەن".

    یاسا

    پارێزەر و توێژەری یاسایی سەعد زامل شەممری روونیدەکاتەوە کە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ساڵی ٢٠١٢ گشتاندنێکی رێکخستن و رێنماییەکانی کردووە بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە بەمەبەستی ئەمنی و بەکارهێنانەکەیشی تەنها تایبەت کردووە بە فەرمانگە ئەمنییەکان بۆ ئەرکەکانیان، وەك هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەزگای ئەمنی نیشتیمانی و دەزگای هەواڵگری و دەزگای نەهێشتنی تیرۆر، بەو مەرجە رەزامەندی وەزیری لەسەر بێت، لەگەڵ رێگەپێدانی وەزارەتی داد بۆ دڵنیایی ئامێرەکان و کەلوپەلەکانی تەشویش و چاودێری فەرمانگەی چاکسازی".

    وتیشی "وەزارەت و فەرمانگە فەرمی و مەدەنییەکان و کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ئەوانەی کە دەیانەوێ ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی بێ تەل و ئامێرەکانی چاودێری ڤیدیۆیی هاوردە بکەن، پێویستە رەزامەندی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیکردن بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی رێگەپێدرانی تەکنیکی تایبەت بە هێنانی بۆ ناو عێراق بەدەستبهێنن، بەپێی ئەو دیسپلین و رێنماییانەی کە کاریان پێدەکرێت، دواتر دەبێ رەزامەندی ئەمنی لە ئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەدەستبێنن، پاش ئەوەی رێگەپێدرانی تەکنیکی لایەنە ئامادەکارەکان و لایەنی سوودمەند بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکان بەدەستدێت، ئەمەش هاوکات رێگریکردن لە سەرجەم پاکێجەکانی فریکوێنسی یان ئاراستەی پەخش یاخود تۆمارکردن بەهەموو شێوەکانی هێمای بێتەل و gsm و مۆبایل دەگرێتەوە، لەنێویاندا ئەوانەیشی کە زۆر بچووکن و لە گیرفاندا هەڵدەگیرێن یان مامناوەندن و بەدەست هەڵدەگیرێن یاخود گەورەن و لەناو ئۆتۆمبێڵدا هەڵدەگیرێن، بێجگە لە رادیۆی ئاسایی کە لەچوارچێوەی ئیستگە و رادیۆی رێگەپێدراودا کاردەکەن، بەڵام ئەو رێنمایی و دیسپلینانە لەسەرزەمینی واقیعدا وەکو پێویست کاریان پێنەکراوە، و بازاڕی باب ئەلشەرقی بەگرنگترین بازاڕەکانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی جۆراوجۆر و رەنگاوڕەنگ دادەنرێت، لەنێویاندا ئەو ئامێرەیشی کە بۆ گزیکردنی ئەلیکتڕۆنی بەکاردەهێنرێت، و بووە بەئامرازێك بۆ راکێشانی قوتابیان و دوورخستنەوەیان لە خوێندن و لاوازبوونی ئاستی خوێندن لە عێراقدا.

    هۆکارەکان

    دکتۆر ئەحمەد مگەشەڕ سەرۆکی بەشی راگەیاندن لە زانکۆی موستەنسڕییە ئاماژەیدا بەچەندین هۆکار لەپشت بڵاوبوونەوەی دیاردەی گزیکردن لەنێو قوتابیاندا، و وتی "بەتەنها قوتابیان بەرپرس نین لە پەنابردنە بەر گزیکردندا، و پێویستە هۆکارە زۆرەکانی پشت فراوانبوونی ئەم دیاردەیە تاووتوێ بکرێن ، هەندێك قوتابی ئاست مامناوەندی و لاواز و بارودۆخ و بەربەستی وایان لەبەردەمدا دەبێت، نائومێد دەبن لەوەی بتوانن ساڵی خوێندن تێپەڕێنن بەتایبەتی لە تاقیکردنەوەکانی (بەکالۆریا)دا، بۆیە وادەکەن لەجیاتی خوێندن، گرەوەکەیان لەسەر سەرکێشی بێت، و لەبەر هۆکاری جیاواز لەوانە بارودۆخی ماددی و لاوازی ئاستی خوێندن لەهەندێك لە قوتابخانە حکومییەکان و و سازشەکانی خوێندنی تایبەت، و لەبەرئەوەی خوێندن چووەتە ناو بواری وەبەرهێنان و بازرگانی لەرێگەی بڵاوبوونەوەی قوتابخانە ئەهلیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو، ئەو بارودۆخانە لەگەڵ بوونی بژاردەی رێگەپێدراو لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردنی تایبەت بە گزیکردن و قۆستنەوەی بابەتەکە لەلایەن هەندێك لە بازرگانانی قەیران لە کاتی تاقیکرندەوەکان و دانانی ئامێری ئەلیکتڕۆنی وەها کە زەحمەت بێت لە تاقیکردنەوەکاندا ئاشکرابکرێن، وایکردووە سەدان قوتابی پشتی پێببەستن بۆ ئەوەی قۆناغی ئەزموونەکانیان تێپەڕێنن، ئەمەش لەراستیدا کارێکی تا بڵێی مەترسیدارە بۆ سەر ئاستی خوێندن لە عێراقدا.

    نەوەیەکی نوێ

    وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد مافیای تایبەت بە گزی ئەلیکتڕۆنی و هی دیکە هەیە ئامێری تایبەت لەمبارەیەوە هاوردە دەکەن، و داواشی لە لایەنە پەیوەندارەکانی کرد دەست بخاتە ناو ئەم بابەتە و ئەوانەی کە هۆکارن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات و توندترین سزایان بدەن، بەڕێوبەری پەروەردەی بەغدا کەرخی دووەم دکتۆر قەیس ئیسماعیل گڵابی دەڵێت "بەڕێوبەرایەتییەکەمان ٣٣ حاڵەتی گزیکردنی ئەلیکتڕۆنی ئاشکراکردووە کە لەرێگەی بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەوە بووە کە بە ئامێری نەوەی ئێستا جیادەکرێنەوە، و پشت بە کارکردنی فریکوێنسیەکان دەبەستێت کە لەسەر شەپۆلەکانی رادیۆ کاردەکەن بێئەوەی پێویستیان بەو سیمکارتە هەبێت کە لەرێگەی مۆبایلەوە لە ئامێرەکانی گزی ئەلیکتڕۆنی ئاساییدا بەکاردەهێنرێن".

    ئاماژەشیدا بەبوونی مافیای دەرەکی لەپشتەوەی هاوردەکردنی ئەم ئامێرە نوێیانەدان و مەبەستییان تێکدانی عەقڵی قوتابیان و بەربەست خستنەبەردەم پرۆسەی تاقیکردنەوەکانە، بەشێوەیەکێ هاوکارە لە دابەزینی ئاستی زانستی قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنا، داواشی لە لایەنەکانی سەرەوە کرد ریوشوێنی توند بگرنەبەر دژ بەوانەی هۆکارن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ئامێرانە و هاوردەی دەکەن و لە ناوچەی باب و شەرقیدا دەیفرپشن کە بازاڕێکی تایبەتە بەدەستکەوتنی ئەم جۆرە ئامێرانە.

    هەروەها وتی "لەنێو سەرجەم ئەو ئامێرانەدا دەنگی ئافەرتێك هەیە وەڵامەکان لەرێگەی بڵندگۆی شاراوەی ناو گوێچکەوە بە قوتابیان دەڵێتەوە، و داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بابەتی هاوردەکراوی ئامێرەکانی گزیکردنی ئەلیکتڕۆنی وەك تاوانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر و بەکارهێنانی هەژماربکات، بەو پێیەی کەمتر نییە لە کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر ئاستی فێرکردن و کۆمەڵگادا، و چونکە گزیکردن بنەمای گەندەڵییە و رەنگە لەداهاتوودا گەشە بکات و ببێتە دیاردەیەکی گشتی، و نەوەکانی داهاتوو وەك ئاسانترین رێگە بۆ سەرکەوتن بەشێوازی ناشەرعی پشتی پێببەستن. باسی لەوەشکرد کە "لەدوای قسەکردن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، بڕێاردرا ئەو قوتابییەی گزی دەکات بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر یەك بە کەوتوو دادەنرێت، واتا مافی نابێت بۆ ماوەی هەردوو خوولی دوو ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ ، و ٢٠١٨-٢٠١٩ لەهیچ قوتابخانەیەکدا دەوام بکات و بەشداری لە ئەزموونەکانی کۆتاییدا بکات، بۆئەوەی ئەو کارە دووبارە نەکرێتەوە، داواشی لە لایەنە یاساییەکانی دەوڵەت کرد یاساییەکی توند لەو بارەیەوە دابڕێژرێت سزاکاەی بگاتە بەندکردن.

    بەڕێوبەری پەروەردەی کەرخی یەکەم فەلاح قەیسی خەختیکردەوە کە بەڕێوبەرایەتییەکەیان بەردەوامە لە پێدانی ئامێری ئاشکراکردنی گزیکردن بە بنکەکان، بەهۆی ئەوەی شێووازی نوێی ئەلیکتڕۆنی پەیدابوون، و نرخی هەر ئامێرێك کە هەندێك لە قوتابیان بەکاریان هێناوە دەگاتە نزیکەی ٧٠٠ دۆلار یان بۆ ماوەی یەك رۆژ بە ٢٥ هەزار دینار بە کرێ وەردەگیرێت، هێماشی بۆئەوەکرد کە لەماوەی تاقیکردنەوەکانی ئێستا و لە ساڵی خوێندنی داهاتوودا لەگەڵ ژووری کردە تایبەتەکانی نەهێشتنی ئەم دیاردەیە و لەناوبردنی لەهەماهەنگی دا بوون و دەبن".