بەسەرۆکایەتی عێڕاق ....کۆنگرەی کاری عەرەبی دەنگ دەدات لەسەر پێشنیازی دامەزراندنی سنووقی فریاکەوتنی گەلی فەلەستینی

ناوخۆ
  • 29-04-2024, 18:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کۆنگرەی کاری عەرەبی کەلەبەغداد بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دەنگیدا لەسەر پێشنیازی دامەزراندنی سنووقی کۆمەککردن بۆ فریاکەوتنی گەلی فەلەستینی.
    بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە، ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرەکە ئەمڕۆ دانیشتنی خۆی گرێدا بە سەرۆکایەتی وەزیری کاری عێڕاقی ئەحمەد ئەسەدی و دەنگیدا لەسەر پێشنیازی دەمەزراندنی سنووقی کۆمەککردنی گەلی فەلەستین.
    وتیشی کە کۆنگرەکە دەنگیدا لەسەر دامەزراندنی دەستەی بەکارخستنی ئەو کرێکارانەی کە لە باشووری لوبنان بەهۆی هێرشەکانی زایۆنیزمەوە زەرەرمەند بوونە.