ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی ئەمڕۆی هەڵگرت

سیاسی
  • 29-04-2024, 18:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دانیشتنی خۆی  هەڵگرت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی نوێنەران لەم دانیشتنەدا خوێندنەوەی یەکەمی کرد بۆ پێشنیازی یاسای ڕێکخستنی کاری سەندیکایی بۆ کرێکاران و فەرمانبەرانی پیشەیی لەعێڕاق، هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی کرد بۆ پڕۆژەیاسای ئەندامێتی کۆماری عێڕاق لە پڕوتۆکۆلی کیغالی ساڵی 2016 هەمواری پێنجەمی پڕۆتۆکۆلی مونتریال دەربارەی ئەوماددانەی چینی ئۆزۆن تەواودەکەن بۆ ساڵی 1987 کەپاشکۆکراوە بۆ ڕێککەوتننامەی ڤیەننای ساڵی 1985.
    وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمیشی تەواوکرد بۆ پێشنیازی هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی کە بەشێک لەجەستەیان لەدەستداوە لە کاتی ڕژێمی پێشووی لەناوچوو ژمارە 5 ی ساڵی 2009 ی هەموارکراو، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی کرد بۆ پێشنیازی هەمواری دووەمی یاسای دەزگای زیندانیە سیاسیەکانی ژمارە 4ی ساڵی 2006 ی هەموارکراو، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەنجومەن گفتووگۆی کرد دەربارەی یاسای هەمواری یەکەمی بنەماکانی یەکخستنی بڕوانامەکان و پلە زانستیەکانی عەرەبی وبیانی ژمارە 20 ی ساڵی 2020.