تەندروستی ھەولێر : منداڵێکی تەمەن دووساڵ و نۆ مانگ پشکنینی تای خوێن بەربوونی بۆکراوە

ناوخۆ
  • 7-05-2022, 16:00
  • +A -A

    ھەولێر/ INA
    لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا "د. دلۆڤان مەحەمەد " بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند :" هیچ حەلەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارنەکراوە، بەڵام  بەشێک لە نیشانەکان لە منداڵێک دەرکەوتون کە لەبەغداوە ھاتوە بۆ ھەرێم بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر کە نەخۆشی ھەوکردنی جگەری ھەبوە لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی تایبەت بەمنداڵان ، کە نیشانەکانی نزیکبونە لە پەتای خوێنبەربون ، بەھۆکاری ئەوەی کە ئەو منداڵەکە لەشوێنێک ھاتوە کە پەتاکەی تێدا تۆمار کراوە ، بۆیە نمونەیەک لەخوێنی وەرگیراوە و رەوانەی تاقیگەی ناوەند کراوە لە بەغدا، بۆ مەبەستی دڵنیابون.
    لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA ) روماڵی کردوە بەرێوەبەری تەندروستی ھەولێر ئەوەشی وت کە پێشتر پارێزگاری ھەولێر سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی گشتی کردوە بۆ ئامادەکاری رووبەرووبونەوە ئەم نەخۆشیە ، بەگرتنەری رێکار و  ڕێوشوێنی پێویست ، کە بەرێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری و سامانی ئاژەل ئامادەی بون، بەخۆشحاڵیەوە ئەو رێکارانەی کە پێویست بونەگیراونەتەبەر لەسەر برینی ئاژەڵ لەشوێنی فەرمی و رێگریکردن لەسەر بڕینی ئاژەڵ لەشوێنی نافەرمی ، چونکە شوێنەفەرمیەکان رشاندن و تەعقیمیان بۆ دەکرێت .
    وتیشی " چەندین رێنمای لەلایەن تەندروستیەوە بۆ نەخۆشخانەو شوێنە پەیوەندیدارەکان بۆجێبەجێکردنی و ھەروەھا ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان دەرکراوە.
    بەرێوەبەری تەندروستی ھەولێر روونیشیکردەو " کە ئەم پەتایە تازە نی یە و لەچەند ساڵی ڕابڕدووش ئەم پەتایە ھەبوە لەچەندی شاری عێراق بەھەرێمی کوردستانیشەوە، تاکیدیشی کردەوە کە  لەئێستادا ھیچ حاڵەتێک لەشاری ھەولێر تۆمار نەکراوە ، تەنھا حاڵەتی ئەومنداڵە نەبێت کە تەمەنی دووساڵ و نۆ مانگەو ھێشتا حاڵەتی گومانە و پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات.
    ئاشکراشیکرد دوای گومانی پزیشکی پسپۆر لە بونی پەتاکە لەو منداڵە ، تیمی پسپۆری نەخۆشیەکە سەردانی شوێنی نەخۆش و نەخۆشخانەکەیان کردوە بۆ بەدواداچون، لەئێستاشدا نەخۆشەکە جیاکراوەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە تا دەرچوونی پشکنینەکە و پشتراستکردنەوەی لەتوشبونی یاخود نا .لەحەڵەتی توشبونی بە پەتاکە پێویست دەکات ئەوکەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ نەخۆش ھەبوە پشنکنیان بۆ بکرێت.
    پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق 40 توشبوی لەچەند پارێزگایەکی عێراق راگەیاندبوو کە تا ئێستا 8 یان گیان لەدەستداوە ، نەخۆشیەکە لەرێگای گۆشتی ئاژەلەوە دەگوازرێتەوە و وەزارەتی تەندروستی عێراقیش چەندین رێکار و ڕێوشوێنی توندی گرتۆتە بەر بەمەبەستی رووبەرووبونەوەی نەخۆشیەکە، ھاوکات نەخۆشیەکە مەترسی زۆر لەسەر ژیانی کەسی توشبو دروست دەکات تاوەکو ئێستاش ھیچ فاکسین یان کوتان بۆ دژی ئەو پەتایەنەدۆزراوەتەوە ئەمە بەپێ لێداوانی وەزارەتی تەندروستی کە پێشتر بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ئاشکرایکردبوو  .