دەستگیرکردنی 4 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان

ئەمنی
  • 23-05-2023, 12:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    هەواڵگری و ئاسایشی گشتی لە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 4 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانی لە بەغداونەجەف دەستگیرکردووە .
    بەیاننامەی هەواڵگری کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەپێی زانیاری هەواڵگری زۆر ورد لەبۆسەیەکدا مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەجەف توانیان 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەردەستگیربکەن کە بڕێک ماددەی کریستاڵیان پێبووە، ڕوونیشی کردەوەکە ئەو پڕۆسەیە پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ئەنجامدرا.
    بەیاننامەکە وتیشی کە مەفرەزەکانی هەواڵگری لەبەغدا توانیان داواکراوێک دەستگیربکەن بەپێی مادەی 421/ ڕفاندن لەگەڕەکی شوعلە لەبەغدا و پاشانیش بەشێوەیەکی یاسایی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.