سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆك كۆمار كۆمەڵێك دۆسیەی یاسایی پەیوەست بە كاروباری گشتی تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 25-04-2024, 21:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری فایق زێدان و سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، كۆمەڵێك دۆسیەی یاسایی پەیوەست بە كاروباری گشتییان تاوتوێ كرد.
    ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، پێشوازی لە سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید كرد.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی دادوەری و یاسایی كرد كە پەیوەندییان بە كاروباری گشتیەوە هەیە.