كەركوك تەواوبوونی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی پردی مولتەقا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 25-04-2024, 18:26
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەكانی كەركوك، تەواوبوونی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی پردی مولتەقا كە ناسراوە بە (پردی بتیرە) ڕاگەیاند، كە پارێزگای كەركوك لە دیوی ڕۆژئاواوە بە ناحیەی مولتەقا و قەزای دبسەوە دەبەستێتەوە تا دەگاتە نەینەوا.
    بەڕێوەبەری ڕێگاوبان و پردەكانی كەركوك قاسم حەمزە بەیاتی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: نۆژەنكردنەوەی پردەكە لە ناحیەی مولتەقا لە ڕۆژئاوای كەركوك كە بە (بتیرە) ناسراوە، بە بودجەی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان تەواو بووە دوای ئەوەی لەلایەن چەتە تیرۆریستییەكانی داعشەوە تێكدرا، و وتیشی: ئەو پردە كە لە ماوەی نزیكەی ساڵێكدا كارەكانی تەواو بووە، بەشدارییەكی بەرچاوی دەبێت لە ئاسانكاریی جووڵەی كاروانە بازرگانییەكان و كۆمپانیا نەوتییەكان بەرەو پارێزگای نەینەوا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكە دوو شوێن و نزیكبوونەوەی پردەكانی لەخۆگرتبوو، و وتیشی: پردەكە ئاسانكاری دەكات بۆ تێپەڕبوونی كاروانە بازرگانییەكان و قەرەباڵغی هاتوچۆ لە پارێزگاكەدا كەمدەكاتەوە، بەتایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەرەو قەزاكانی حەویجە و دبس و ناحیەی عەباسی دەڕۆن، تا دەگاتە مەخموور و نەینەوا.