سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ڕاگری كۆلێژی ڕاگەیاندن لەسەر ئەنجامدانی هاوبەشییەكی ستراتیژی ڕێككەوتن

ناوخۆ
  • 25-04-2024, 21:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كەریم حەمادی و ڕاگری كۆلێژی ڕاگەیاندن لە زانكۆی بەغداد عەمار تاهر، ڕێككەوتن لەسەر كاراكردنی ڕێككەوتنی هاریكاری و ئەنجامدانی هاوبەشییەكی ستراتیژی بۆ پاڵپشتیكردنی پەروەردەی ڕاگەیاندن و پەرەپێدانی كاری ڕۆژنامەوانی.
    سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ ڕاگری كۆلێژی ڕاگەیاندن، بەخێرهاتنی كرد و ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری بەردەوام و كراوەیی لەگەڵ كۆلێژی راگەیاندن دەربڕی، جەختیكردەوە: لە ئامادەیی تۆڕەكە بۆ پێشكەشكردنی پشتگیری و هاوكاری لە گۆڕینی كۆلێژەكە بۆ ناوەندێكی پێشكەوتووی كارپێكراو، لەڕێگەی پێشكەشكردنی ڕاهێنەر و پسپۆڕان.
    هاوكات بەرپرسی تۆڕەكە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیریكردن لە چاپكردنی گۆڤاری توێژینەوەی راگەیاندن و بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ساڵانەی كۆلێژەكە، هەروەها كردنەوەی دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەكان بەڕووی خوێندكاراندا بۆ مەشق و ڕاهێنان و ڕاكێشانی باشەكان بۆ كاركردن لە ژوورە پیشەییە پسپۆڕیەكان ، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی دواتر ئامادەیان بكەن بۆ بازاڕی كار.
    لە بەرامبەردا ڕاگری كۆلێژی راگەیاندن ئاماژەی بە ڕێككەوتنی لەگەڵ سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد بۆ كاراكردنی ڕێككەوتنی هاریكاری بۆ ئەوەی كراوە بێت بەڕووی بوارە جیاجیاكانی ئەكادیمی و پیشەیی و ڕاوێژكاری كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا بەدیبهێنێت و بەشداری بكات لە پەرەپێدانی میدیای دەوڵەت، هەروەها كۆتاییهێنان بە هاوبەشییەكی كاركردنی ستراتیژی و ئەنجامدانی وۆرك شۆپ و سیمینار و كۆنفرانسی هاوبەش لە نێوان كۆلێژ و تۆڕەكە، جگە لەوەی كۆلێژەكە میوانداری چالاكیی و بۆنە دیارەكانی تۆڕەكە دەكات لە هۆڵەكانیدا.
    هەروەها هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی سەردان و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەردەوام بۆ بیركردنەوە لە پرۆژە هاوبەشەكان كە خزمەت بە میدیای عێراقی دەكەن و بەشدارن لە بەرەوپێشچوونی، بەو پێیەی ئەوان دامەزراوەن كە نوێنەرایەتی سەركردایەتی ئەكادیمی و پیشەیی دەكەن لە وڵاتدا.