وەزیری تەندروستی : ستڕاتیژیەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پاڵپشت دەکرێت

ناوخۆ
  • 17-05-2023, 10:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح مهدی حسناوی جەختی لەوەکردەوەکە ستڕاتیژیەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پشتیوانی دەکرێت.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەپێی ڕانماییەکانی حکومەت پێویستە بەرەنگاری ماددەهۆشبەرەکان لە بەرایی کارەکانمان بێت ، وەزیری تەندروستی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا بەبەشداری وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمەری و ئەندامانی دەستەی نیشتیمانی باڵا.
    وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا باس لە کارنامەی دەستەی نیشتیمانی باڵا بۆ نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان کرا.
    حەسناوی لەکۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەکردەوەکە بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان لەبەرایی کارەکانی حکومەتدایەو لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پشتیوانی دەکرێت.