ئاسایشی نیشتیمانی سێ بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 17-03-2023, 16:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە 3 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانی دەستگیرکردووە کە 198 هەزار دەنکۆڵەی هۆشبەریان پێبووە.
    دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی تیمەکانی دەزگاکە دوو ئۆپەراسۆنیان 
    ئەنجام دا یەکێکیان لە پارێزگای نەجەف بوو کە بۆسەیەک نرایەوە بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە 98 هەزار دەنکۆڵەی هۆشبەریان پێبوو و ئەویدیکەیان لە شاری بەغدا کە بازرگانێک دەستگیرکرا بە 100 دەنکۆڵەی هۆشبەرەوە، وتیشی تاوانبارەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران.