دەستپاکی هەوڵێکی دزینی مس لەکۆمپانیای پیشەسازی کارەبایی پووچەڵدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 6-05-2023, 15:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هەوڵێکی دزینی مادەی مسی لە کۆمپانیایەکی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان پووچەڵکردەوە.
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەڕێوەبەرایەتیەکە تیمێکی
    پێکهێنا بۆ بەدوداچوون لەم کارە ئەویش پاش دەسکەوتنی چەندزانیاریەک دەربارەی ڕەوانەکردنی مادەی مس لە کۆمپانیای پیشەسازی کارەبا کە سەربە وەزارەتی پیشەسازی وکانزاکانە بەدەرلەڕانماییە یاساییەکان.
    وتیشی تیمەکە چوونە کارگەی گڵۆپی تاجی و پاش پشکنین و بەدوداچوون توانیان پێنج کەس دەستگیربکەن کە لەهەوڵی دزینی بڕێک مادەی مس دا بوون، کەدەرەنجام ئۆتۆمبێلەکان کە مسیان هەڵگرتبوو ڕاگیران و 
    دەستیشگیرا بەسەر حەفتاوچوار ملیۆن و پێنجسەدو چل هەزاردینار، ئاماژەشی بەوەکرد کە پەڕاوی یاسایی بۆ پڕۆسەکە کراوەتەوەو تاوانبارانیش درانە بەردەم دادگا بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.