بەدواداچون/INA
دوای بڵاو بونەوەی هەواڵی مردنی "عادل ئیمام"ئەنجومەنی سەندیکای ھونەرمەندان لە میسر، راستی و دروستی ھەواڵەکەی ئاشکرا کرد.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "اليوم السابع" ئەنجومەنی سەندیکای ھونەرمەندانی میسر، کە ھونەرمەند " ئەشرەف زەکی" سەرۆکایەتی دەکات ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە مردنی "عادل ئیمام " بڵاوبوونەتەوە.
وەک "زەکی" وەسفی کردووە هەواڵەکان سەرلەبەری نادروستن.
شایانی باسە ،لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی جارێکی دیکە ،هەواڵی کۆچی دوایی "عادل ئیمام " بڵاو بویەوە، و ئەو دەنگۆیانەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، هەواڵی تووشبوونی "عادل ئیمام"بە نەخۆشی "زەهایمەر" بڵاوکرایەوە ، لە کاتێکدا برای ھونەرمەند"عسام ئیمام" هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە تێکچوونی تەندروستی "عادلی "برای دەکەن و جەختی لەوە کردەوە کە "الزعیم " باشە و دۆخی گونجاوە.
سەرچاوە: "اليوم السابع"
شێخ نەعیم قاسم: شکست بە قەوارەی زایۆنیستی دەهێنین