لەساڵیادی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی عێراقیدا .. رۆژنامەگەری عێراقی روبەڕووی مەترسی لەناوچوون دەبێتەوە

  • 26-06-2018, 00:00
  • +A -A

    لەبازڕێکی میللی ناوچەی بابولەموعەزەمدا دوو کۆشکی فرۆشتنی رۆژنامە هەن یەکێکیان کۆمەڵێك رۆژنامەی لەسەر مێزێکی ئاسن دانابوو ئەوەی تریشیان رۆژنامەی بەپەتێك هەڵواسیبوو وەك جلوبەرگی شۆراو، پرسیاری رۆژنامەیەکمان لەخاوەنی ئەوەی یەکەم کرد کە لەناو رۆژنامەکاندا نەبوو، بەتوندی وەڵامی دایەوە و وتی (تەواو بوو) لە کۆشکی دووەمیشمان پرسی رۆژنامەی فەرمیت هەیە، بەهەمان شێوەی یەکەم وەلامی دایەوە، پێمان وت چەند دانەیان لەو رۆژنامەیە دەکڕێت وتی تەنها ١٠ دانە، دوای لێمان پرسی ئەگەر دەفرۆشرێت بۆ ژمارەی زیاتر ناهێنیت؟ وتی بەپێویستی نازانم، وتیشی هەندێك رۆژنامە بە سیستمی گەڕاندنەوە دەهێنین، واتا ئەوەی کە نەفرۆشرێت دەیگەڕێنینەوە. بەغدا/ سوها شێخلی وەرگێڕانی/صباح کوردستان رۆژنامەگەری عێراقی هەموو ساڵێك رۆژی پانزەی حوزەیران ساڵیادی دامەزراندنی خۆی دەکاتەوە، کە ئەو رۆژەیە یەکەمین رۆژنامەی عێراقی لە ساڵی ١٨٦٩ دەرچووە لەوکاتەی کە عێراق لەژێر دەسەلاتی عوسمانییەکاندا بووە، لەسەردەمی مەدحەت پاشا چاپخانەیەك لە پاریس هاوردەکرا یەکەمین رۆژنامەی عێراقی بەناوی "زەوڕا" دەرچوو کە یەکێکە لە ناوە کۆنەکانی بەغدا، سەرنووسەرەکەیشی ئەحمەد مدحەت ئەفەندی بوو، دەرکەوتنی ئەم رۆژنامەیە وەرچەرخان و گۆڕانکاریی بوو بەئاراستەی ژیانێکی شارستانی و پێشکەوتووی کە باڵی بەسەر وڵاتانی جیهاندا کێشابوو، رۆژنامەکە چووار لاپەڕە بوو دوو لاپەڕەی بە زمانی تورکی و دووان دیکەیشی بە زمانی عەرەبی دەردەچوو، بۆ ماوەی ٤٨ ساڵ (٢٦٠٧) ژمارەی لیدەرچوو، دواهەمین ژمارەی لە ١١ ی ئازاری ساڵی ١٩١٧دا دەرچووە. رۆژنامەفرۆشەکان تائێستاش رۆژانە رۆژنامەکان لە کۆشکە سادەکاندا دەفرۆشرێن یان لەسەر لیواری شەقامەکاندا دادەنرێن، هەروەك لە نزیك یەکێك لە ویستگەکانی سووتەمەنی لە گۆڕەپانی تەیڕاندا بینیمان کە لەسەر خۆڵ دانرابوون، رۆژنامەفرۆشەکە لای سەیر بوو خانمیك لەبەردەمیدا دەوەستێت بۆ ئەوەی رۆژنامە بکڕێت، چونکە واڕاهاتووە تەنها پیاوان ئەم کارە بکەن، کاتیك دەربارەی کارەکەم پێمڕاگەیاند و لێم پرسی کێن ئەو پیاوانەی کە رۆژنامە دەکڕن، وتی زۆربەی بەساڵاچووەکانن، خانەنشینان، هەرچی گەنجانن سەرگەرمی پرۆگرامەکانی ئینتەرنێتن و ئەنجامدنی پێشبڕکێی یارییە جۆراوجۆرە ئەلیکتڕۆنییەکانن. لەتەنیشت گەراجێکی سەربازیی نزیك گۆڕەپانی تەیڕاندا رۆژنامەفرۆشێكی دیکە کۆمەڵێك رۆژنامەی لەناو تابلۆیەکی ئاسنیندا داناوە. لەنێویاندا گۆڤاری (الشبکە) دانرابوو وەك باسی کرد نرخەکەی هەزار و ٥٠٠ دینارە، هەروەها وتیشی هەیانە نرخەکەی (٥٠٠ هەزار دینار) و هەندێکیشیان (٢٥٠ هەزار دینار)، هەندیك رۆژنامەش هەیە دوو ژمارە یان زیاتری دەفرۆشرێت بە (روبعێك) واتە روبعی هەزار دینار، ئاماژەشیدا بەوەی کە ١٠ ژمارە لە هەر رۆژنامەیەك دەبات، بەڵام پڕفرۆشترینیان رۆژنامەی فەرمییە و بەخێرایی دەفرۆشرێت بەو پێیەی هەواڵەکانی جۆراوجۆرن و راستگۆن و هونەری و رۆشنبیرییش لەخۆودەگرێت، هاوکات کەڵوەکانی تێدایە کە گەنجان بەدوایدا دەگەڕێن. لەبازڕێکی میللی ناوچەی بابولەموعەزەمدا دوو کۆشکی فرۆشتنی رۆژنامە هەن یەکێکیان کۆمەڵێك رۆژنامەی لەسەر مێزێکی ئاسن دانابوو ئەوەی تریشیان رۆژنامەی بەپەتێك هەڵواسیبوو وەك جلوبەرگی شۆراو، پرسیاری رۆژنامەیەکمان لەخاوەنی ئەوەی یەکەم کرد کە لەناو رۆژنامەکاندا نەبوو، بەتوندی وەڵامی دایەوە و وتی (تەواو بوو) لە کۆشکی دووەمیشمان پرسی رۆژنامەی فەرمیت هەیە، بەهەمان شێوەی یەکەم وەلامی دایەوە، پێمان وت چەند دانەیان لەو رۆژنامەیە دەکڕێت وتی تەنها ١٠ دانە، دوای لێمان پرسی ئەگەر دەفرۆشرێت بۆ ژمارەی زیاتر ناهێنیت؟ وتی بەپێویستی نازانم، وتیشی هەندێك رۆژنامە بە سیستمی گەڕاندنەوە دەهێنین، واتا ئەوەی کە نەفرۆشرێت دەیگەڕێنینەوە. لەکۆتایی سەردانەکەماندا چەند کۆشك و عارەبانەی رۆژنامەفرۆشانمان بینی کە بەبەراورد لەگەڵ رابردوودا ژمارەیان زۆر کەم بووەم بۆ نوونە لە گۆڕەپانی عەدەنی بەناوبانگ لە ناوچەی کازمییەی پیرۆزدا هیچ رۆژنامەفرۆشێك نەبوو، وەك جاران کە لەناوەڕاستی گۆڕەپانەکەدا هەبوون، پۆلیسێکی هاتوچۆ لەنزیك ئەو شوێنەدا وتی زۆری کردەوە تیرۆریستییەکان لەو گۆڕەپانەدا وایکردووە زۆربەی فرۆشیاران واز لەکارەکانیان بێنن نەك تەنها رۆژنامەفرۆشان. رۆژنامەی کاغەز و ئەلیکتڕۆنی دوای پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا هەندێك لە رۆژنامەکان بوون بە ئەلیکتڕۆنی، ئەمەش واتای سنوورداربوونی رۆژنامەی کاغەز دەگەیەنێت، عەلی حوسێن لە رۆژنامەی مەدا دەلێت "پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەوتنی تەکنەلۆجی کاریگەری زۆری هەبووە بەسەر رۆژنامەی ئەلیکتڕۆنی تەنانەت بەسەر کتێبی کاغەزیشدا، رۆژنامەی ئەلیکتڕۆنی خێراتر هەواڵەکان دەگوازێتەوە، لەبەر ئەوە رۆژنامگەری جیهانی کاریکردووە بۆ رۆژنامەی ئەلیکتڕۆنی تاکو بتوانێ لەگەڵ پێشکەوتنەکاندا بێت، بەڵام رۆژنامەی کاغەزیشیان هیشتۆتەوە چونکە پێیانوایە ئەو جۆرە رۆژنامەیە بەلای خوێنەرەوەوە گرنگترە لە رۆژنامەی ئەلیکتڕۆنی کە تەنها گەنجان پشتی پێدەبەستن، خوێنەری راستەقینە ئەوەیە کە حەزی لە رۆژنامەی کاغەزە و هەندێکجار ئەرشیفی دەکات، هێماشی بۆئەوە کرد کە ئێمە کۆمپانیای دابەشکردنی رۆژنامەمان نییە، کە نرخی فرۆشتن دەستنیشان دەکات و ناهێڵێت یاری بە نرخ بکرێت، هەروەك لە دنیای شارستانیدا هەیە، دووەمیشی ریکلاممان نییە، بابەتێکی دیکەش بوونی لەشکرێکی رۆژنامەنووسانە کە لەراستیدا پەیوەندییان بە رۆژنامەگەرییەوە نییە و زۆربەیان لەنوسیندا هەڵەیان هەیە، چونکە بەئاسانی لە کاری رۆژنامەنوسی گەیشتوون. هەروەها رۆژنامەنوس ماجید زێدان لە رۆژنامەی تەئاخی وتی: رۆژنامەی ئەلیکتڕۆنی ئایندەیەکی فراوانتری هەیە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا کە نەخوێندەواری لای خەڵك ناهێڵێت و ئامرازەکانی پەیوەندیکردن بڵاودەبنەوە و لەبەردەستی هەر تاکێکدان لەناو تەواوی کۆمەڵگادا، بەڵام ئێمە دەبینین زۆربەی خوێنەران لەعێراقدا چێژ لە رۆژنامەی کاغەز دەبینن، و دەکرێ لەگەڵ باشبوونی دۆخی ئابووریدا لەدەرچوون بەردەوام بێت و گەشەی پێبدرێت تاکو بتوانرێت پارێزگاری لە پارەدارکردنی رۆژنامەگەری کاغەزی بکرێت". هەروەها لە رۆژنامەی صباح ی جەدید رۆژنامەنوس ماهیر فەیسەڵ دەڵێت هەندێك لە رۆژنامە کاغەزانەی کە گۆڕاون و بوون بە ئەلیکتڕۆنی حسابیان بۆ کۆمەڵگا نەکردووە، بەوەی کە هەموویان دەچنە سەر حساباتی ئابوری و پارەدارکردن و پەیوەندی کۆمەڵگا و رۆژنامەگەری کاغەز بەلایانەوە گرنگ نییە، بەڵام ئەوەی کە دەڵێن لەناودەچێت بەهیچ شێوەیەك راست نیە و مەحاڵە، رەنگە پاشەکشە بکات بۆ نموونە لە وڵاتانی دواکەوتوو روودەدات بەهۆی نەبوونی خوێنەر و کڕیارەوە، خەڵکی خوێندەواریش ئاسانە مامەڵە لەگەڵ کۆمپیوتەردا بکەن، کەمی پارەدارکردنی رۆژنامە لە نەمان نزیکیدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژنامەی جیهانی هەیە وەك کاغەزیش چاپدەکرێت و ئەلیکتڕۆنیشە، ئەمەش دەوەستێتە سەر سروشتی کۆمەڵگا و ناو و ناوبانگی رۆژنامەکە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بۆ نموونە رۆژنامە هەیە وازی لە چاپی کاغەز هێناو، وەك رۆژنامەی (ووڵ ستریت جۆرنال) چونکە زۆربەی کارەکانی ئابورین، و فرۆشتنەکەیشی بەشی چاپکردنەکەی نەدەکرد بۆیە پەنای بردە بەر چاپە ئەلیکتڕۆنییەکە، چونکە ئەوەی بەدواید بگەڕێت لەرووی ئەلیکتڕۆنییەوە دەیدۆزێتەوە، بەوەی کە نەخوێندەواری لە ئەمریکادا بڵاوە، هەردوو رۆژنامەی "لۆس ئەنجلس تایمز" و "واشنتن پۆست" رۆژانە ٥ ملیۆنیان لێ چاپدەکریت، ئەمەش لەبەرئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەڵکێکی کلاسیکین دەیانەوێ لەرێگەی کاغەزەوە هەواڵەکانیان پێبگات، هەروەك لە عێراقیشدا نووسەر و گەورە شاعیران رەتیدەکەنەوە مامەڵە لەگەڵ کۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا بکەن و پەنادەبەنە بەر کتێبی کاغەز و دەیخوێننەوە هەروەها رۆژنامەش دەخوێننەوە، هەندێکیشیان خۆشحاڵدەبن دیالۆگێکیان لە رۆژنامەکاندا بخوێنرێت، بەڵام بڵێیت رۆژنامەی کاغەزی کۆتایی پێدێت ئەوا زەحمەتە". ئەو رۆژنامەنوسە روونیشیکردەوە کە هەندێك رۆژنامە لەپێناو بەدەستهێنانی ناوبانگ و ناو و قازانج دەردەچن، بەڵام خاوەنەنکانیان مافی رۆژنامەکە نادەن، کرێی ئەو کەسانەش نادەن کە کاری تێدا دەکەن، ئەوانەی کە رۆژنامەکەیان گەیاندۆتە خاڵی سەرکەوتن، بەڵام دوای ئەوەی بەڕێوبەرەکانی هاتوونەتە دەرەوە رۆژنماەکەش پاشەکشەی کردووە. لە رۆژنامەی "البیئە الجدیدە" رۆژنامەنوس عەمماڕ مونعیم بە "صباح"ی وت "پەنابردنە بەر رۆژنامەگەری ئەلیکتڕۆنی ئاراستەیەکی جیهانییە، بەڵام لەعێراقدا رەنگە ساڵی ٢٠٢٤ رۆژنامەی کاغەز کۆتایی پێبێت، و زۆربەی بەساڵاچووان رۆژنامەی کاغەزیان لاپەسەندە، چونکە نازانن تەکنەلۆجیای نوێ بەکاربهێنن، ئێمە لە سەردەمی خێراییداین و کاتیش بووەتە ئاستەنگێکی گەورە و شەڕی زانیارییەکانیش ئێستا زاڵە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر ئامرازێکی راگەیاندن تایبەتمەندی خۆی هەیە، و هەندێك لەوانەی هاوتەمەنی منن رۆژنامەی کاغەزیان لاباشترە، نەوەیەکی نوێ دێت هیچ شتێك لەوبارەیەوە نازانێت، لەئێستادا رۆژنامەی کاغەز هەیە، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات کەمدەبێتەوە. بۆرسەی رۆژنامەکان بەبۆنەی جەژنی رۆژنامەگەرییەوە، بەڕێوبەری کۆمپانیای ساری بۆ دابەشکردنی رۆژنامەکان ماچی محەمەد حوسەینی کە هاوکات بەڕێوبەری دامەزراوەی رۆژنامە و مێدیایە دەڵێت "وەك بۆرسەیەك بۆ دابەشکردنی رۆژنامە و گۆڤارەکان کاردەکەین، لەوەیەت رۆژنامەی زەوڕا دەرکراوە لە ساڵی ١٨٦٩، رۆژنامەنووسان شایستەی ئەو جەژنەن، جەژنێکی نموونەیی، و بۆرسەش هاوبەندییەکی رۆژنامەگەری عێراقییە، و تێیدا کۆمەڵێك ئەندام و دەستە کارگێڕییەکان کاردەکەن و لە فەرمانگەی (NGO)دا تۆمارکراوە و ئێمەیش لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنین، هەروەها کۆمپانیایەکی سەربەخۆین بۆ دابەشکردنی رۆژنامە و گۆڤار، و رۆژانە بێجگە لە رۆژانی پشوو، کاردەکەین، لە کاتژمێری ی شەوەوە رۆژنامەکان لە چاپخانە وەردەگرین و کاتژمێر ٢-٣ بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت، و لە پێنجی بەرەبەیانیشدا لە بەغدا بە رۆژنامەفرۆشە گەڕۆکەکان دەدرێت کە لە زۆربەی گۆڕەپان و ناوچەکانی بەغدا بڵاوبوونەتەوە، و ژمارەیان دەگاتە ١٥٠ رۆژنامەفرۆش لە بەغدا و پارێزگاکاندا، لە هاوبەدنییەکەشدا زیاتر لە ٥٠ کارمەند کاردەکەن و رۆژانە لەنێوان ٥-٦ هەزار رۆژنامە لەبەغدا و پاریزگاکاندا دابەشدەکەن. حوسەینی جەختیش دەکاتەوە کە دەستکەوتی ماددی لەو کارەدا کەمە، چونکە رۆژنامە وەکو جاران نافرۆشرێت، هۆکارەکەیشی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێتە، و لەئەنجامی ئەوەی هەموو وەزارەتەکانی دەوڵەت بەشداریکردنی رۆژنامەیان راگرتووە، ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ رۆژنامە، ناوبراو داوای لەهەموو لایەنە پەیوەندارەکان کرد لە رۆژنامەی کاغەزدا بەشداری بکەن، جەختیشکردەوە کە ریکلامەکان سەبارەت بە وەزارەتەکان کەمبوون، و دابەشکردنی ریکلامیش تەنها رۆژنامەیەك یان دووان دەگرێتەوە ئەوانەی دیکە بێبەش دەبن، کە دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە بۆ رۆژنامەکان، لەکۆتایشدا داوای هاوکاری ماددی کرد بۆ رۆژنامەکانی دیکە.