عێراق ئاواز دانەرێکی ناسراوی لەدەستدا سەندیکای هونەرمەندانی عێراق ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی ئاوازدانەر موحسین فەرحان دەگێڕێت

هونەر
  • 18-07-2022, 21:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، سەندیکای هونەرمەندانی عێراقی، ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی ئاوازدانەری گەورەی عێراقی "موحسین فەرحان" گێڕا.
     سەندیکاکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، " کە ھونەرمەندان وسەندیکا ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی مەزن "موحسین فەرحان " دەگێڕێت کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. 
      شایانی باسە ھونەرمەند" موحسین فەرحان " لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری کوت لەدایکبووە. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بە ئاوازەکانی ناوبانگی زۆری دەرکرد و چەندین ئاوازی دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا لەوانە " «غريبة الروح» و «يقولون غني بفرح» و «ما بي اعوفن هلي»، ھاوکات کۆمەڵەی ئاوازدانەر و نووسەرانی عێراقی دامەزراند.