بڕیاری زیندانیکردن بۆ بازرگانێکی مادەی هۆشبەر و ڕەواجدەرێکی بیری حزبی بەعسی قەدەغەکراو دەرچوو

ناوخۆ
  • 15-04-2024, 10:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە چەندبڕیارێکی زیندانیکردنی دەرکردووە بۆ بازرگانێکی مادەی هۆشبەرو تۆمەتبارێکی دی کە پڕوپاگەندەی بۆ حزبی بەعسی قەدەغەکراو کردووە.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی" تۆمەتبارەکە هەشت کیسەی مادەی مسیل ٱ ڤیتامینی پێبووە.
    وتیشی" بڕیارەکە بەپێی مادەی 27/یەکەمی لەیاسای مادەهۆشبەرەکانی ژمارە 50 ی ساڵی 2017 و بە ئاماژەی مادەکانی هاوبەشی 47٫48٫49 ی یاسای سزادانی عێڕاقی و بەبەڵگەی مادەی 132 /2 ی یاساکە وەرگیراوە.
    ڕوونیشی کردەوەکە دادگای تاوانەکانی کەرخ بڕیاری زیندانیکردنی ئاسانی بۆ یەک ساڵ بۆ تۆمەتبارێک دەرکرد کە ڕەواجی دەدا بە بیرو هزی حزبی بەعس.
    وتیشی کە بڕیارەکە بەپێی مادەی 9 ی یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس و چالاکیەکانی تیرۆر لە مادەی 132/2 ی یاسای سزادانی عێڕاقی وەرگیرا.