دەسەڵاتی دادوەری: لەسێدارەدانی تیرۆریستێک و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر

ئەمنی
  • 2-01-2024, 14:55
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی میسان سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێکی تیرۆریست بە تاوانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری شاری عه‌مارا لە ساڵی 2007 دەرکرد، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دادگای تاوانەکانی کەرخ دوو سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو تاوانباردا بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ده‌ركردووه‌.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا، کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" دادگای تاوانەکانی میسان سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێکی تیرۆریست دەرکرد بە تاوانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری شاری عه‌مارا لەساڵی٢٠٠٧ تاوانباره‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو تیرۆریستە بە هاوبەشی لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکە، ئەم تاوانەی لە شەقامی دیجله‌ ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا (17) شەهید و (50) برینداری لێکەوتووەتەوە.
    ڕوونیشی کردەوە کە "حوکمی دژ بە تیرۆریست بەپێی بڕگەکانی مادەی دوو 1/7 و لە چوارچێوەی مادەی چوار/1ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 ده‌كراوه‌".
    لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کەدادگای تاوانەکانی کەرخ دوو سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو تاوانباردا دەرکرد بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.
    ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو دوو تاوانبارە بە هەڵگرتنی (3) سێ کیلۆ و نیو حەشیش دۆزراونەتەوە بە مەبەستی بازرگانیکردن پێی و فرۆشتنی لەنێو بەکارهێنەراندا.
    هه‌روه‌ها وتی" ئەو دوو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی ٢٧/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧ و بە ئاماژەدان بە مادەکانی ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ی یاسای سزادانی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ دەرکراون.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە "دادگای تاوانەکانی ذی قار سزای زیندانی هەتاهەتایی لە دژی ڕفێنەری هاووڵاتییەک لە شاری ناسریە و موزایەدەی لەگەڵ خێزانەکەی لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا دەرکرد.
    هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌" كه‌ڕفێنەرەکە سکاڵاکارەکەی ڕفاندووە و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەستبەسەری کردووە، دوای وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە خێزانەکەی وەک (فیدیە) ئازادی کردووە.
    ئاماژەی بەوەشکرد"حوکمی تۆمەتبار لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی دوو/1/3/8 و بەپێی مادەی چوار/1ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 ده‌ركراوه‌.