موفتن پاڵپشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دەكەین وەك ئامادەكاری بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس

وەرزش
  • 4-05-2024, 15:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق عەقیل موفتن، پاڵپشتی ئاراستەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی كرد وەك ئامادەكارییەك بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس.
    ئەمینداری دارایی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق سەرمەد عەبدولئیلا لە بەیاننامەیەكدا بۆ كەناڵی هەواڵی عێراقی، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لیژنەی ئۆڵۆمپی ئامادەیە هەموو پاڵپشتییەك پێشكەش بكات بۆ ئامادەكارییەكی گونجاو بۆ تیمی ئۆڵۆمپی، ئاماژەی بەوەدا كە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی عەقیل موفتن ڕێنمایی كرد كە هەموو تواناكان بۆ ئاسانكاری ئامادەكارییەكان دابین بكات، بەتایبەتی كە قۆناغی داهاتوو قۆناغێكی گرنگە، بەو پێیەی تەنها 70 ڕۆژی ماوە بۆ چوونە ناو پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتییەكە.
    ڕوونیشیكردەوە: كەمپی مەشق و ڕاهێنانی ناوخۆیی و دەرەكی و یاری دۆستانە هەیە كە لەگەڵ هەڵبژاردەكان لە شێوازی یاریكردن هاوشێوەی هەڵبژاردەكانی گروپی عێراق لە ئۆڵۆمپیاددا ئەنجام دەدرێن كە بریتین لە ئەرجەنتین و مەغریب و ئۆكرانیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پاڵاوتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس بەهۆی هەوڵی ستافی مەشق و ڕاهێنان و كارگێڕی و یاریزانە پاڵەوانەكانەوە هات، لە پشتیانەوە یەكێتی تۆپی پێی عێراق، هەروەها فەرمانگەی جێبەجێكاری لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی و وەزارەتی لاوان و وەرزش، و لە پشتیانەوە پشتگیری حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە هەموو پشتگیرییەكی پێشكەش بە تیپەكە كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد:  سەرەڕای سەختی گروپە بەهێزەكەمان، كە ئەرجەنتین لەخۆدەگرێت، پاڵەوانی مۆندیال لە دوایین خولیدا، مەغریب، چوارەم پاڵەوانی مۆندیال، و ئۆكرانیا كە یەكێكە لە هەڵبژاردە بەهێزەكان، شێرەكانی میزۆپۆتامیا هەمیشە لە یارییە سەختەكاندا هێزی ڕاستەقینەی خۆیان نیشان دەدەن، وەك چۆن بینیمان هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیاد ڕووبەڕووی هاوتا بەڕازیلییەكەی بووەوە لە رۆدی جانیرۆ كەبەبێ گۆڵ یەكسان بوون،بۆیە هیوادارین هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان باشترین ئاستی پێشكەش بكات و كەشایستەی ركابەری بێت.