ئەنجومەنی باڵای دادوەری: بڕیاری زیندانیکردنی 21 ساڵ بۆ دوو بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەرکرا

ناوخۆ
  • 27-02-2024, 15:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری 21 ساڵ زیندانی بۆ بازرگانی مادەهۆشبەرەکان دەرکرد.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا تێیدا هاتووە کە دادگای تاوانی ناوەندی  بڕیاری 15ساڵ زیندانی بۆ بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکان دەرکرد، کە 80 گرام مادەی میفیتامینی پێبووەو خوازیاری فڕۆشتنی بووە، بڕیارەکەش بەپێی مادەی 28/ یەکەم لەیاسای مادەهۆشبەرەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 وەرگیرا.
    هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دادگای تاوانەکانی واست شەش ساڵ زیندانیکردنی دەرکرد بۆ بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکان کە کیسەیەکی پڕ لە مادەی ئیمفیتامینی پێبووە، بڕیارەکەش بەپێی مادەی 28/ یەکەم لەیاسای ماددەهۆشبەرەکانی ژمارە 50می ساڵی 2017  و بەبەڵگەی مادە یاساییەکانی 47٫48٫49 لەیاسای سزادان وەرگیرا.