دادگای تاوانەکانی واست: زیندانیکردنی 15 ساڵ بۆ بازرگانێکی ماددەهۆشبەرەکان دەرکرا

ناوخۆ
  • 15-01-2024, 14:20
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیارێکی زیندانیکردنی بۆ بازرگانێکی ماددەهۆشبەرەکان دەرکرد.
    ئەنجومەنی دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" دادگای تاوانەکانی واست بڕیاری زیندانیکردنی 15 ساڵی بۆ بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکان دەرکرد، وتیشی تۆمەتبارەکە کاتێک دەستگیرکرا 37 کیسە مادەی مسیل ئیمفیتامینی هۆشبەری پێبووە .
    وتیشی بڕیارەکە بەپێی مادەی 28/ا یەکەم لەیاسای مادەهۆشبەرەکانی ژمارە 50ی ساڵی 2017 و بەئاماژەی مادەهاوبەشەکانی 47٫48٫49 لەیاسای سزادان وەرگیراوە.