سەرۆك وەزیران رێنمایی كۆكردنەوەی هەوڵەكانی فریاگوزاری بۆ ئەو كەسانە كە بەهۆی شەپۆلی لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە

سیاسی
  • 4-05-2024, 15:32
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی بەردەوامی كۆكردنەوەی هەوڵەكانی خزمەتگوزاری و فریاگوزاری بۆ ئەو كەسانەی كە بەهۆی شەپۆلە لافاوەكانەوە زیانیان بەركەتووە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی تەرخانكراو بۆ تاوتوێكردنی كاریگەرییەكانی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری بازرگانی و سەرۆكی شارەوانی بەغدا و ڕێكخەری گشتی بۆ كاروباری پارێزگاكان لە وەزارەتەكان،جێگری بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران و جێگری وەزیری كشتوكاڵ و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و ژمارەیەك بەرپرس لە وەزارەتەكان.
    لە ربەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا سودانی پێداچوونەوەی بە هەڵوێستێكی ورددا كرد سەبارەت بەوەی بارانبارینی ئەم دواییە چی بووەتە هۆی ئەوەی، چ لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری یان پەیوەندیدارە بە كاریگەرییەكانی لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان.
    سەرۆكی حكوومەت جەختی لەوە كردەوە : ئەم كۆبوونەوەیە بەمەبەستی زانین و هەڵسەنگاندنی وردی زیانەكان و كاركردن بۆ كۆنترۆڵكردن و چارەسەركردنیان ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشكرد ڕێكەوتی بارانبارین لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی دروێنەكردن و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت كە دەستیپێكردووە، دوو هێندە زیادی كردووە و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
    ناوبراو پێداچوونەوەی كرد بەپێی بەیاننامەكە : دۆخی تایبەت بە كارەكانی دروێنەكردن و بەبازاڕكردن و كۆگاكانی دانەوێڵە، دۆخی ئاوی بەنداوەكان و ئەو ڕێوشوێنانەی لەم لایەنەدا گیراوەتەبەر بۆ سودوەرگرتن لە شەپۆلەكانی باران بۆ بەرزكردنەوەی هەڵگرتنی ئاو و بەكارهێنانی  بە شێوەیەكی دروست.
    لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتێكدا كرد كە ئەو ڕێوشوێنانەی تێدایە كە لەلایەن سەنتەری نیشتمانیی وەزارەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان سەبارەت بە بارانبارینی ئەم دواییە گیراوەتەبەر.
    سودانی ڕێنمایی كرد كە بەردەوام بێت لە كۆكردنەوەی هەوڵەكانی خزمەتگوزاری و فریاگوزاری بۆ ئەو كەسانەی كە بەهۆی شەپۆلی لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە و جەختیشیكردەوە : پێویستی دوو هێندەكردنی هەوڵی تایبەت بۆ بەبازاڕكردنی دانەوێڵە، بەهۆی ئەو بارودۆخە كەشوهەوایەی كە عێراق شاهیدییە.