دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ئەم هەفتەیە ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 31-03-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند، کە تیایدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-سبەی دووشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵات، پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو کەمێک بەرز دەبێتەوە.
    بەپێی راگەیەندراوەکە :- بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ رۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی داهاتوو ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت،وپلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.