دەستەی کەشناسی پێشبینی بارانبارین و بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لەم هەفتەیەدا

ناوخۆ
  • 4-03-2023, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی پێشبینیەکانی لەبارەی رەوشی کەش وهەوای وڵات ، بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند، کە تیادا پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە بەیاننامەیەکی دەستەی کەشناسی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایداهاتووە"سبەی یەکشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هاوکات کەش وهەوا هاوسەنگ دەبێت .لە ناوچەکانی باکووریش، ئاسمان لە پەڵە هەورەوە دەبێتە هەوری تەواو ، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی باکوور و باشوور، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست. 
    سەبارەت بەکەش و هەوای رۆژی دووشەممە ، دەستەکە رایگەیاندوە کە کەش وهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان هەندێک پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت،بۆ ناوچەکانی باکوریش کەش وهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین بەتایبەتی لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی، هەروەها کەڕەشەباشی لەگەڵدا دەبێت، بەڵام کەش وهەوای ناوچەکانی باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نەرمە باران.
    دەستەکە بۆ رەوشی کەش و هەوای رۆژی سێشەممەی داهاتووش ئاشکرایکردوە " کە رەوشی کەش وهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، هاوکات کەش وهەوا لە باکور هاوسەنگ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لەچاو رۆژانی پێشووتر.
    سەبارەت بە ناوچەکانی باشووریش ،ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بارانبارین کە لە هەندێک کاتدا ڕەشەباشی لەگەڵدا دەبێت،هاوکات پلەکانی گەرماش لە چاو ڕۆژانی پێشوو نزمتر دەبنەوە.
    لەبارەی رەوشی کەش وهەوا بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەستەکە روونیکردۆتەوە " کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەش وهەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لەئاسمانی ناوچەکە ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو، هەرچی ناوچەکانی باکورە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەک ئاسمان لە ناوچەکانی باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی مامناوەند هەروەها ڕەشەباشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو.
     لە خوارەوە بەشێوەی خشتە وردەکارییەکانی پلەکانی گەرما و ڕەوشی کەش وهەوای وڵات بۆ سبەی یەکشەممە وئەم هەفتەیە خراوتەروو: