دەستەی کەشناسی پێشبینی بارینی بەفرو باران و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 26-01-2024, 15:50
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی،ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی هەورە بروسکە و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-بۆ سبەینێ شەممە ئاسمان لەناوچەکانی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک بۆ مامناوەند، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات هەور و ڕەشەبا دەبێت و پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی پێشوو نزیک دەبنەوە،لە ناوچەکانی باکووریش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران ، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی سووک و پەرش و بڵاو، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو.
    ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- کە ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ  بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە بەیانیاندا و پاشان وردە وردە نامێنێت،و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
    سەبارەت بە ناوچەکانی باکورئاسمان بەشێکی هەوەر دەبێت ،لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند کە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، هەروەها بەفر لە بەشە شاخاوییەکاندا دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە ، بەڵام لە باشور کەش و هەوا ئاسایی دەبێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کەشوهەوای ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت،و  پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
    لەبارەی کەش وهەوای ناوچەکانی باکور، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە شەودا، پلەکانی گەرماش دەگۆڕدرێن بۆ هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو، هەرچی لە ناوچەی باشوری وڵاتە ،ئاسمان سامال بۆ هەور دەبێت ، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون.
    دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو روونکردۆتەوە، کەتیایدا هاتووە :-  ئاسمان لە ناوەراست نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە بەشە ڕۆژئاوا ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سوک بۆ مامناوەند و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشودەبێت.