نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی سێناتی ئەمەریكی كۆبووەوە

سیاسی
  • 4-05-2024, 11:43
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2024/5/4 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی سێناتی ئەمەریكی كرد كە لە سیناتۆر جۆنی ئێرنتس و سیناتۆر تێد با‌د و ژمارەیەك لە یاوەرانیان پێكهاتبوو.
    لە كۆبوونەوەیەكدا برەودان بە پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی تاوتوێ كرا.
    شاندەكە بەردەوامیی پشتیگریی ئەمەریكای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ئاماژەیان بەوە دا كە ئەمەریكا وەك هاوپەیمانێك بایەخ و گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدات و هەروەها ستایشی رۆڵی پێشمەرگەیان لە تێكشكاندنی داعش و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراقدا كرد.
    لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ بەردەوامیی پشتگیریی سێنات و كۆنگرێسی ئەمەریكای لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختی لە خواستی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە هاریكاریی هاوبەش و پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمەریكا كردەوە.
    چەند پرسێكی دیكەی جێی بابەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون.