زێدان و پارێزگاری نەجەفی شکۆمەند هاوکاری نێوانیان تاووتوێدەکەن

سیاسی
  • 19-03-2024, 10:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان و پارێزگاری نەجەفی شکۆمەند یوسف کەناوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هاوکاری نێوانیان تاووتوێکرد.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە راگه‌یاند" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە پارێزگاری نەجەفی شکۆمەند یوسف کەناوی.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە لەدیدارەکەدا باس لە هاوکاری نێوان دادوەری و فەرمانگەی پارێزگای نەجەفی شکۆمەند کرا.