دادوەری و باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاوکاری یاسایی نێوانیان تاووتوێ کرد

سیاسی
  • 11-03-2024, 10:25
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ پاشبەندی دادوەری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکی لەبەغداد ئەلین ئەندریزی پێکەوە هاوکاری یاسایی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
    بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیداهاتووەکەسەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان پێشوازیکرد لە پاشبەندی دادوەری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکی لەبەغداد ئەلین ئەندریزی.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە هەردوولا هاوکاری نێوانیان تاووتوێکرد لە بواری یاسایی و بەردەوامبوون لە ڕاهێنانی کادیرانی پسپۆڕ لە بواری نەهێشتنی تیرۆر و تاوانە ئابووریەکان و سپیکردنەوەی پارە.