زێدان و ڕەئیسی باس لە ڕێککەوتنە دادوەریەکانی نێوانیان دەکەن

ناوخۆ
  • 10-05-2023, 09:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان لەگەڵ سەرۆکی ئێرانی ئیبڕاهیم ڕەئیسی ڕێککەوتن و یاداشتنامەکانی نێوانیان تاووتوێکرد.
    بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان چاوی کەوت بە سەرۆک کۆماری ئێران
    ئیبڕاهیم ڕەئیسی .
    وتیشی کە هەردوولا پێکەوە ڕێککەوتنەکان ویاداشتانامەکانی نێوانیان تاووتوێکرد و باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیە یاسایی و دادوەریەکانی نێوانیان کرد بۆ ئاسانکردنی مامەڵەی هاووڵاتیانی هەردوولا.