بومەلەرزەیەک باکووری ڕۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند

جیهانی
  • 31-12-2023, 13:30
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    ڕۆژی یەکشەممە،بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە ناوچەی يیلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی تایوانی گرتەوە.
    لەوبارەیەوە ناوەندی بومەلەرزەزانی وەزارەتی کەشناسی تایوان ڕایگەیاندووە:- ناوەندی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی سواو بوو لە ناوچەی ییلان کە14.12 کیلۆمەتر لە باشووری باشووری ڕۆژهەڵاتی ییلان دوورە و بومەلەرزەکە لە قووڵایی 47.4 کیلۆمەتر بووە.
    روونیشیکردۆتەوە :- کە هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیان و قوربانیان بڵاو نەکراوەتەوە.