بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ ڕیختەر لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستانی دا

جیهانی
  • 31-07-2022, 22:22
  • +A -A

    بەداوداچوون - INA
     ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ ڕیختەر لە ناوچەی مارکران لە پارێزگای بەلوشستان لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕوویدا.
     ناوەندی نیشتمانی چاودێری بومەلەرزەزانی پاکستان لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە، "گوڕی بوومەلەرزەکە 6.5 پلە بووە، لەکاتێکدا لە قووڵایی 30 کیلۆمەتر بووە".
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ١٠ خولەک لە بوومەلەرزەکە، لە هەمان ناوچە و ناوچەکانی دەوروبەری بە هەمان شێوە پاشلەرزین بە گوڕی ٥ پلە ڕوویداوە".
     دانیشتووان لە چەند ناوچەیەکی ناوچەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، هەروەها هیچ داتایەک لەسەر زیانەکانی مرۆیی و ماددی نەبووە.