دوو بوومەلەرزە ژاپۆن و کەناراوەکانی تایوانی هەژاند

جیهانی
  • 26-11-2023, 12:45
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دوو بوومەلەرزە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی هۆنشو لە ژاپۆن و کەناراوەکانی تایوانیان هەژاند.
    سەنتەری توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ زانستە جیۆلۆجیەکان ڕایگەیاند:-بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر کەنارەوەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی هۆنشو،کە دوورگەی سەرەکی ژاپۆن و تۆکیۆی پایتەختە روویدا.
    ئاماژەی بەوەشکردوە :- کە بومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە و هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی قوربانیان و زیانێکی ماددی بڵاو نەکراوەتەوە.
    هەروەک ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند :- کە ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر کەناراوەکانی دورگەی تایوانی هەژاند، کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 4:11 بەکاتی ناوخۆ تۆمارکراوە، بە قوڵایی 26.9 کم.
    هەر بەپێی هەما سەرچاوە :- تائێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی گیانی و زیانە ماددییەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا بڵاو نەکراوەتەوە