وەزیری تەندروستی ئامانجەکانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە و فێرکردن ڕوون دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 15-05-2023, 15:58
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی"وەزیری تەندروستی ،ژمارەیەک ئامانجی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردەی ڕاگەیاند، هاوکات ئامانجەکانیشی ڕوونکردەوە.
    "حەسناوی" لە وتارەکەیدا لە میانی دەستپێشخەری مەراسیمی کردنەوەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە و فیرکردن، کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ڕاگەیەندرا و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، رایگەیاند"ئەم ستراتیژە نوێنەرایەتی ڕێگایەک دەکات کە تایبەتمەندی و ئامانجی ڕوونی هەیە بۆ چاکسازی لە سیستەمی پەروەردەو فێرکردندا ، لە پێناو گەشەپێدانی وڵات لە هەموو ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا .
    ئاماژەی بەوەشکرد"ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە و فێرکردن لە 7 بابەت پێکدێت کە بە شیکردنەوەی واقیعی پەروەردە و فێرکردن دەستپێدەکات، کە بناغەی پێشکەوتن و گەشەی هەموو بوارەکان دەگرێتەوە .