سەرۆک وەزیران:ستراتیژی نیشتمانی نەخشەڕێگایەکە بۆ چاکسازی لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردندا

سیاسی
  • 15-05-2023, 12:41
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،دووپاتیکردەوە کە ستراتیژی نیشتیمانی نەخشەڕێگایەک بۆ چاکسازی لە سیستەمی پەروەردەو فێرکردن دادەڕێژێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، ستراتیژی نیشتیمانی بۆ پەروەردە و فێرکردن بۆ ساڵانی (2022-2031) راگەیاند.
    بەپێی بەیاننامەکە بێت "سودانی " لە میانی کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا ووتی "بەخێرهاتنی ئەم گروپە لە نوخبەی ئەکادیمی و پسپۆڕانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دەکەین، کە بەشدارن لە دەستپێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ پەروەردە و فێرکردن بۆ ساڵی (2022-2031) لەبەغدای پایتەخت.
    ووتیشی "ستراتیژەکە نەخشەڕێگایەکە بۆ چاکسازی لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، و بەرزکردنەوەی کوالیت و کارایی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن. 
    سەرۆک وەزیران لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ستراتیژەکە لەلایەن پسپۆڕانی وەزارەت و کەرتییە پەیوەندیدارەکانەوە داڕێژراوە، بە هاوکاری لەگەڵ شارەزایانی نێودەوڵەتی و دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بە سەرۆکایەتی بانکی نێودەوڵەتی و یونسکۆ و یونیسێف.
    هەروەک سەرۆک وەزیران رایگەیاند "ئەم سیستەمە پەروەردە و فێرکردن چاک دەکاتەوە ، دوای ئەوەی لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە پاشەکشەی کرادوە ، لە ئەنجامی سیاسەتە بێباکەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری لە ناوچوو . 
    ڕوونیشی کردەوە کە "مەنهەجی وەزاری دیدگایەکی گەورەی لەخۆگرتوە کە ئامانجی دروستکردنی سیستەمێکی پەروەردەییە کە سەرکەوتنی تێدابێت، وای لێبکات لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت.
    جەختیشیکردەوە "لە کارکردن بۆ بانگهێشتکردنی ئەزموونە جیهانییە سەرکەوتووەکان، کە ئامانجمان دامەزراندنی سیستەمێکی پەروەردەییە کە بەشداربێت لە چەسپاندنی چەمکەکانی برایەتی و پێکەوەژیان و قبوڵکردنی یەکتر، کەتیایدا دامەزراوە پەروەردەییەکان سیستەمێک بکات و بیرکردنەوەی داهێنەرانە بەرەوپێش ببات، هەروەها دەرئەنجامەکانی پەروەردە لە ناوەوە هاوتابێت لەگەڵ پێداویستییەکانی پلانەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تا ساڵی ٢٠٣٠ پەسەندکراوە.
    سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد" ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژیەتە دەکەن، لەڕێگەی لیژنەیەکی ناوەندی لەژێر چاودێری ئێمە و کارکردن لەگەڵ تیمە پەیوەندیدارەکان.
    سەرۆک وەزیران "پەرۆشی حکومەتی بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پڕۆژەکان دووپاتکردەوە بەپێی ئەو بەرنامانەی کە هاتووە.
    سەرۆک وەزیران ، ئەوەشی خستەروو " کە ناتوانرێت سیستەمێکی تەندروست و ژێرخانێکی باش و ژینگەیەکی پاک درووستبکەی ، تا هەژاری بنبڕ نەکەین و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت بنیات نەنرێت، کە ئەوەش پێویستی بە سیستەمێکی پەروەردە و فێرکردنی تۆکمە هەیە.
    ئاشکراشیکرد " حکومەت پارەی پێوسیت تەرخاندەکات بۆ ئەوەی عێراق جێگەی خۆی لە لایەنی پەروەردەیی بگرێتەوە ، هەروەک هەوڵی پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان دەدەین لەڕێگەی دامەزراندنی ستافی ئەکادیمی لە دامەزراوە زانستییە نێودەوڵەتییەکان بۆ فێربوون و بەدەستهێنانی ئەزموون.
    سەرۆک وەزیران "دەستپێشخەرییەکی نوێی ڕاگەیاند کە بریتییە لە ناردنی پێنج هەزار خوێندکار بۆ تەواو کردنی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات، بەئامانجی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی گەشەپێدانی وڵات و پاڵنانی چەرخی گەشەپێدان بۆ پێشەوە، هەروەک "سوپاسی خۆی بۆ ئەوانەی کە بەرپرسیارن لە ئامادەکردنی ستراتیژەکە لە وەزارەت و شارەزایان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەستەکانی تر.