وەزیری کارەبا تیمەکانی وەزارەتی راسپار بۆ هاوکاری تیمەکانی تر تا رێگری لە دروستبونی لافاو بکەن

ناوخۆ
  • 27-03-2023, 14:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"زیاد عەلی فازل" وەزیری کارەبا ، تیمەکانی وەزارەتی ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی کۆبونەوەی ئاوی باران لە پارێزگاکاندا.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە" وەزیری کارەبا ،تیمەجیاوازەکانی وەزارەتی لە ئەندازیاری و تەکنیکییەکان راسپارد کە دەستبەجێ، دەستبەکاربن بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە خزمەتگوزارییەکان لەهاوکاری بۆ کۆنترۆلکردنی کۆبوونەوەی ئاو لە پارێزگاکان بەهۆی بارانبارین و رەوشی کەشوهەواوە لافاو لە زۆرێک لە ناوچەکان درووستبووە. 
     وەیزی کارەبا ڕێنمایی تیمەکانی کرد" کە پاڵپشتی و پشتگیری پێویست پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانییەکان بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاوەڕۆکان و کۆبوونەوەی ئاو .