ناوچە زیان بەرکەوتووەکان بەو هیوایەن ژێرخانەکەیان ببووژێتەوە

  • 15-08-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەو پڕۆژانە بەسەر پارێزگا و قەزاکانی ئەنباڕ و سەلاحەدین و باکوری بابل و پشتێنەی بەغدا و ناحیەی مولتەقا و ناوچەی بەشیر لە کەرکوك و قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەواو، و بوژانەوە و ئامادەکردنەوەکە وێستگەی ئاوو تۆڕەکانی ئاو و تەندروستی و ئامادەکردنەوە خوێندگا و بنکەکانی تەندروستی و ریگا و شەقامەکان و باڵەخانەکانی بنکەکانی پۆلیس و دامەزراوەکانی شارەوانی و نەخۆشخانەکان و تۆڕەکانی کارەبا دەگرێتەوە'

    بەغدا/ سوها شێخلی

    وەرگێڕانی/صباح کوردستان

    سندوقی بوژانەوەی ناوچە زیان بەرکەوتووەکانی دەستی کردەوە تیرۆریستییەکان لەساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و بڕی ٥٠ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە وەك بودجەی بەکاربردن و ١٠٠ ملیار دیناریش بۆ پڕۆژەکانی پلانی وەبەرهێنان، و سەرۆکەکەیشی پلەی وەزیری پێبەخشراوە، هاوکات ئەنجومەنێکی ئەمینداران لە وەزارەتەکانەوە پێیەوە لکێنراوە لەوانەی کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە کارەکانیەوە، بەمەش سەرۆکی سندوقەکە دەبیتە سەرۆك و بریکارەکانیش بریتین لە وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان و کارەبا و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان و پەروەردە و تەندروستی و هەروەها راوێژکاران و نوێنەرێك لە هەرێمی کوردستانک سیستمەکەیشی بە ژمارە ٣ لە ساڵی ٢٠١٧دا دەرچووە.

    ئەرکەکانی ئەم سندووقە دانانی ئەولەویاتی پڕۆژەکانە لە پارێزگا زیان بەرکەوتووەکان، بەشێوەیەك کە لەگەڵ ستراتیژیەتی کارەکانیدا بگونجێت، و لە پرۆسەی بوژانەوەدا هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وەزارەتە پەیوەندارەکان دەکات. و سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکات بەپێی کواڵێتی تەکنیکی و دروستکردنی هاوچەرخ وەك ئالتەرناتیڤێك بۆ وێرانکراوەکان، و لەترسی رۆتینی ئیداریشەوە بە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە بەستراوەتەوە.

    کۆنفرانسی کوێت

    ئەندازیار دارا حەسەن رەشید جێگری سەرۆکی سندوقەکە و بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە لێدوانکیدا بۆ رۆژنامەی "صباح" باس لەوە دەکات کە لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی سندوقەکە لەساڵی ٢٠١٥ لیژنەیەك پێکهێنرا، لەو کاتەی عەبدوڵباست ترکی سەرۆك بوو، ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێك کرا کە سەرەتا پێشنیار کرابوو لە عەممانی پایتەختی ئەردەندا ببەسترێت، کاتێکیش دکتۆر مستەفا هیتی سەرۆکایەتی سندوقەکەی وەرگرت و کوێت رایگەیاند ئامادەیە میوانداری کۆنفڕانسەکە بکات، بڕیاردرا ئەو کۆنفرانسە بەچاودێری کوێت بەڕێوەبجێت، و وادەیەك دەستنیشانکرا و زیاتر لە ٧٠ وڵات ئامادەیبوون، و بە بڕێ نزیکەی ٣ ملیار دۆلار وەبەرهێنان خرایەڕوو کە دەستەی وەبەرهێنان تەبەنی کردبوو، لیژنەیەکی تایبەتیش کاری ئامادەکردنی راپۆرتەکانی کۆنفڕانسەکەی لەئەستۆگرتبوو، کە دواتر بەدیهات ئەوانیش بەخشینی کوێتی ، و بەلجیکی و یابانی، بەخشینە کوێتیەکە :١٠٠" ملیۆن دۆلار بوو، تەرخانکرا، هەروەها بڕی ٣ ملکیۆن دیناریش بۆ نوسینگەکانی راوێژکاری تەرخانکرا بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان لە بنکە تەندروستیییەکانی دیالە و موسڵ، بەو پێیەی پڕۆژەی خزمەتگوزارین پێشکەش بە ئاوارەبووان دەکرێت بۆ ئەوەی بگيڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان، نوسینگەکانی راوێژکاری دیراساتی لایەنی کوێتیش تا ئێستا بەردەوامە و چەند پڕۆژەی دیکەش بەدەست دێت و بەم نزیکانە رایدەگەیەنین".

    رەشید ئاماژەشیدا بەوەی کە "قەرزی ئەڵمانی کە "١٥٠" ملیۆن یۆڕۆیە لە ماوەی ٢٠١٧-٢٠١٨دا پێشکەشکراوە، ئەم بڕە پارەیەش شایانی زیادبوونە و لەوانەیە بگاتە "٥٠٠" ملیۆن یۆڕۆ، سەبارەت بە ئێمە گرێبەستی دامەزراندنی پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆمان ئیمزاکردووە" کە پڕؤژەی "ژێرخانن" هەروەها پڕؤژەکانی رێگاکان و پرد لە پارێزگاکانی دیالە و تکریت و کەرکوك و رومادی و موسڵ، ناوچەکانیش بەگوێرەی پێوەری دیاریکراوی وەك ژمارەی دانیشتوان و ئاستی زیانەکانی دەستنیشان دەکرێن، هەروەها رەچاوی ئەنجام و سودی پڕؤژەکە و ]ێگە جوگرافیەکەی ناوچەکەش دەکرێت، بەڵام ئەو رێژەیە کە لە موسڵ بەدەستهاتووە زیاترە لە ٣٨٪.

     
    کار بۆ ئاوارەبووەکان

    رەشید روونیشیکردەوە کە لیژنەکە پێشنیاری کردووە هەلی کار بۆ ئاوارەبووەکان بڕەخسێنرێت لەو کاتەی کە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و هاوکاری بکرێن خانووەکانیان نۆژەن بکەنەوە، و لە موسڵەوە دەستمان پێکردووە دوای ئەوە ساڵی ٢٠١٧ ئازادکرا و تا ئێستاش بەردەوامین، ئیستا گەیشتووینەتە لای راست کە وێرانبووە، لەگەڵ وەزارەتی کاردا کار لەسەر پرۆگرامێکی مەشقی پیشەیی دەکەین، و لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە لە جێبەجێکردنی هەر پڕۆژەیەکدا مامەڵە دەکەین، لەبەر ئەوە تایبەتمەندێتی سندوقەکە گرنگە، چونکە وەك چەترێك وایە بۆ هەموو وەزارەتەکان، بۆ نموونە لەگەڵ شارەوانییەکان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکرد هاوکارین بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی ژێرخانی پرد و رێگاکان، لەگەڵ وەزارەتی کاردا کاردەکەین بۆ ئامادەکردنی مەشقی پیشەیی و پێدانی قەرز بە بێکاران، و پڕۆژەشمان هەیە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا و پسپۆڕانی وەزارەتەکە بڕیار لەسەر کار و داواکاری و پێداویستییەکانی ئەم پڕۆژەیە دەدەن، هەروەها لەگەڵ ئەوەی کە لە دەسەڵاتە لۆکاڵییەکان دەمانویت بە هەماهەنگی کردن لەگەڵیاندا پڕۆژەکان رەوانەی وەزارەتی پلاندانان دەکرێن، بەو پێیەی لایەنی چاودێریکەری پلانی پڕۆژەکانە، تاکو رێگری بکرێت ئەوەی کە لەگەڵ رێکخراوە نیودەوڵەتییەکاندا کراوە دووبارە نەبێتەوە، بەهەمان شێووە بۆ ئەوە رێگری لە گەندەڵکاری کارگێڕی و دارایی بکرێت".

    هێماشی بۆ ئەوە کرد کە "سندوقەکە پڕۆژەیەکە لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی و "١٤٧" ماڵمی زیانبەرکەوتوومان پێشکەشکردوو، و لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی نیشتەجێکردن لە وەزارەت ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردندا رێککەوتووین و رێژەی ٥٠ ٪ی زیانی ماڵەکان دەستنیشانکراوە، و توێژینەوەمان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتیدا هەیە بۆ گەیشتن بە میکانیزمێکی نوێی دروستکردنی خانو بەشێوەیەکی شایستە بۆ هاووڵاتیان، منیش بەو پێیەی بریکاری وەزارەتی ئاودانکردنەوە و نیشتەجێکردنم نوێنەرایەتی وەزارەت دەکەم، و سندوقەکەیش هاوکاری ئەو ئاوارەبووانە دەکات کە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان، و سەرجەم مافەکانیشی هەیە، و تیمێکیشمان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون هەیە سەرگەرمی تاووتوێکردنی ئەو زیانانەن کە بەر خانووەکان کەوتوون، و سندوقیش ستراتیژیەت خۆی هەیە، وەك فەراهەمکردنی ژێرخان و رەخساندنی کار بۆ بێکاران و فەراهەمکردنی خانوی نیشتەجێبوون و ستراتیژییەتی دوور مەودا.

     فەرمانگەی ئەندازیاریی

    سەرۆکی فەرمانگەی ئەندازیاران لە سندوقەکە ئەندازیار نەدا عەبدولکەریم بۆ "صباح" دواو وتی "لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لەگەڵ سندوقەکەدا کاردەکەم و سەرەتا بە کاری بچووك دەستیپێکرد، و توانرا "١٥٥" پڕؤژە جێبەجێبکرێن، لە پارێزگاکانی ئەنباڕ و باکوری بابل و دیالە و نەینەوا و کەرکوك و پردی نەسر و ئەبو غرێب جێبەجێبکرێن، هەروەها کارمانکردووە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەبووەکان بەتایبەت لە ئەنباڕ، دوای ئەوەی پرۆسەی گەیاندنی کارەبا و ئاو تەواو بوو، ئەم هەوڵەش دڵخۆشی کردین، دەستکەوتی ئێمەش بەدیهاتنی ١٠٠٪ ی پڕۆژە ناوبراوەکانە بە ماوەیەکی  پێوانەیی کە لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ کۆتایی پێهات.

    ناوبراوە هێماشی بۆ ئەوە کرد کە لەساڵی ٢٠١٧دا کار لەسەر پڕۆژەی گەورە کراوەم وەك بەدیهاتنی بونیادنان و چاککردنەوەی "٥٠" قوتابخانە لە ئەنباڕ و "٤" دانەیان لە سەلاحەدین و "٦"یان لە نەینەوا و "٧"یان لە ئەبو غرێب و دووانیشیان لە دیالە، ئەم قوتابخانانەش بە نوێترین شێوواز نۆژەنکراونەتەوە بەپێی دیزاینی تەقلیدی.
    نەدا عەبدولکەریم ئەوەشی وت کە "فەرمانگەی ئەندازیاری لە دوو پڕۆژەی زەبەلاحدا بەشداریکردووە، ئەوانیش بەنداوی رومادی و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی بەردانەوەی ئاو بۆ ناو روباری فوڕاتی سەرەوە، و تا ئێستاش کارەکە لەو شوێنانەدا بەردەوامە و تێچووەکەیشی نزیکە "١٥" ملیار دینارە، بێجگە لەوەی پڕۆژەیەکی سێیەمی ئاودێری لە ئەبو غرێب کراوەتەوە کە دابەشکردنی ئاو لە ناوچەکەدا کۆنتڕۆڵ دەکات،هەروەها بەشداربووین لە پرد و رێگاوبانی چەندین ناوچەی دیالە و چەند پردێکی جیاجیای پارێزگاکانی دیکە، و چەندین وێستگەی ئاو دروستکراون، و چووینەتە ناو ئەو ناوچانەی کە تازە ئازادکراون لەوانە ناوچەی حەویجە کە ساڵی ٢٠١٧ ئازادکرا و رێگاکەی نێووان ئەو قەزایە و کەرکوكمان چاککردەوەم هەروەها وێستگەکانی ئاوی گوندەکانیشمان چاککردەوە بۆ ئەوەی ئاوارەبووەکان بگەڕێنەوە،

    نەدا عەبدوڵکەریم خۆشحاڵیەکی زۆری هەیە کە دەبینێت ئاوارەبووەکان دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، دڵنیاشی دەکاتەوە کە ئەو پارەیەی بەردەستە لەگەڵ قەبارەی کارەکەدا ناگونجێت و بەخشینو قەرزەکان هاوکاربوون لە بەدیهێنانی پڕؤژەکان، لەوانە قەرزەکانی بانکی نێودەوڵەتی و قەرزەکانی بانکی ئەڵمانی و بەخشینەکەی کوێت کە خەریکە کارا دەکرێت.


    بەدواداچوونی پڕۆژەکان

    بەرپرسی بەدواداچوونی پڕۆژەکان لە بەشی کاروباری ئەندازیاری و تەکنیکی ئەندازیار حەیدەر جومعە بۆ رۆژنامەی :صباح" جەختیکردۆتە سەر ئەوە "یەکێك لە کارەکانی سندوقەکە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەیە کە پارێزگا زیانبەرکەوتووەکان پێشکەشی دەکەن، لەرێگەی ئەو بڕە پارەیەی کە لە بودجەی دەوڵەت یان لە رێگەی بەخشینەوە تەرخان دەکرێن وەك بەخشینەکەی کوێت بۆ کەرتی تەندروستی و بەخشینی وڵاتی چین بۆ ئامێرەکانی شارەوانییەکان و لە سەر بودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٦دا "١٥٢" پڕۆژە جێبەجێکراون لە سەرجەم کەرتەکان و لە ناوچە جیاجیایە زیانبەرکەوتووەکانی دەستی کردەوە تیرۆریستییەکان، بە بڕی زیاتر لە "٢٠" ملیار دینار، ئەو پڕۆژانەش بەسوود و سەرکەوتوو بوون و یارمەتیدەری هاووڵاتیانی ناوچە زیانبەرکەوتووەکان بوون بۆ ئەوە بگەڕێنەوە ناوجە ئازادکراوەکانیان و سەقامگیری بن".

    وتیشی "ئەو پڕۆژانە بەسەر پارێزگا و قەزاکانی ئەنباڕ و سەلاحەدین و باکوری بابل و پشتێنەی بەغدا و ناحیەی مولتەقا و ناوچەی بەشیر لە کەرکوك و قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەواو، و بوژانەوە و ئامادەکردنەوەکە وێستگەی ئاوو تۆڕەکانی ئاو و تەندروستی و ئامادەکردنەوە خوێندگا و بنکەکانی تەندروستی و ریگا و شەقامەکان و باڵەخانەکانی بنکەکانی پۆلیس و دامەزراوەکانی شارەوانی و نەخۆشخانەکان و تۆڕەکانی کارەبا دەگرێتەوە'.

    جومعە باس لەوەش دەکات کە لەساڵی ٢٠١٧دا هەندێك بڕگەی سیستمەکە هەموارکراونەتەوە و پەیکەری کارگیڕی دەستنێشانکراوە و سیستمی "٣" دەرچووە و لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقیدا بڵاوبۆتەوە، لەم سیستمەدا پلانێکی تۆکمە لەرێگەی بودجەی فیدڕالییەوە جێبەجێکراوە، بەهەردوو بەشەکەی راوێژکاریی و پرۆگرامی تایبەت کە "١٩٨" پڕؤژە دەبێت بە تەرخانکردنی مەزەندەی ١٥٠ ملیار دینار، کە بەسەر کەرتەکانی کارەبا و ناوخۆ و شارەوانییەکان و پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی و ئاو و ئاوەڕۆ و پرد و دەرامەتە ئاویی و کشتوکاڵییەکاندا دابەشکراوە. هەرچی پلانی ساڵی ٢٠١٨ پڕۆژەی نوێ لەلایەن پارێزگا زیان لێکەوتووەکانەوە لەخۆگرتووە، و سندوقیش لەسەرەتای ساڵەوە لەرووی تەکنیکی و داراییەوە وردبینی دەکات بەپێی ئەو پێوەرانەی کە کاریان پێدەکرێت، بەئامانجی ئەوەی پڕۆژەکان وەك موزایەدە پێشکەش بکرێن، لە زیاتر لە "٢٠" پڕۆژەی ناو ئەو پڕۆژانە،