ئاسایشی نیشتمانی: 27 تۆمەتبار بەگواستنەوە و بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەر دەستگیركران

ئەمنی
  • 18-01-2023, 12:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی (27) تۆمەتبار بەگواستنەوە و بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان كە ژنێكیشیان تێدایە لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئەمنیدا لە6 پارێزگادا رایگەیاند.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەسەر بنەمای هەواڵگریی ورد توانیان (27) تۆمەتبار بە بازرگانیكردن و گواستنەوەی بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بكەن كە ژنیشیان تێدایە.
    ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكان فەرمانی دەستگیركردنی دادوەرییان هەیە كە لە پارێزگاكانی بەغدا و بابل و نەجەف و موسەننا و دیوانیە و ئەنبار لە دژیان دەرچووە، دووانیان 28,000 حەبی كپتاكۆن و ماددە هۆشبەرەكانی جۆراوجۆری دەرمانیان پی بووە.
    ئاماژەی بەوەشدا: لێدوانی تۆمەتباران تۆماركراوەوە و رادەستی لایەنی تایبەتمەنج كراون بۆ وەرگرتنی سزای داوەری خۆیان.