لە حەوت پارێزگا 16 تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران

ئەمنی
  • 7-12-2022, 14:47
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی (16) تۆمەتباری بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە حەوت پارێزگا ڕاگەیاند.
    دەزگاكە لە بەیاننامەكە كە دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لەسەر بنەمای هەواڵگریی ورد،
     (16) تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگاكانی (بەغدا و بەسرە و بابل و نەجەف و ئەنبار و زەیقار و قادسیە) دەستگیركرد، كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.
    ئەوەشی خستەڕوو: دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و حەبی هۆشبەردا گیراوە، و ئاماژەی بەوەشدا: دانپێدانانی تۆمەتباران تۆماركراوە و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنیان رەوانەی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەكان دەكرێت بۆ وەرگرتنی سزای دادپەرەوەرانە.