وەزیری تەندروستی بەشی بوژاندنەوەی دڵ لە کۆمەڵگەی پزیشکی ئیمام حوسەین دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 14-01-2023, 10:14
  • +A -A

    کەربەلای پیرۆز/ INA
    وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح مهدی حسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هەستا بەکردنەوەی بەشی ژیاندنەوەی دڵ لە کۆمەڵگەی پزیشکی ئیمام حوسەین(سەلامی خودای لێبێت).
    بەیاننامەی وەزارەت کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەکردکە حەسناوی پاش نۆژەنکردنەوەی بەشەکە هەستا بەکردنەوەی بەڕووی هاووڵاتیاندا.
    هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە حەسناوی و پارێزگاری کەربەلا جاسم خەتابی سەردانی بارەگای فەرمانگەی تەندروستی کەربەلایان کردەوە پێش ئەوەی دەست بکەن بەکردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی دیکە لەپارێزگاکە ، وتیشی کە وەزیری تەندروستی هەڵدەستێت بەکردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی تەندروستی لە پارێزگاکە.