سەرۆک کۆمار:دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە كەشێكی پڕمتمانەداری دوور لە ساختەكاری و گزیكاری بڕەخسێنین

ناوخۆ
  • 29-08-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع

     

     

    لە وتارێکدا لە یادەوەری كارەساتی عاشورادا... سەرۆك كۆمار: با شوێنپێهەڵگری رێچكەو رێبازەكەی حوسەینی كوڕی عەلی(ع) بین لە خزمەتكردنی گەلی عێراق و دوورخستنەوەی لە هەموو خراپەكاری و پیلانگێڕییەك

     

    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئیمامی حوسەین (ع) هێمایەكە بۆ ئازادخوازی و بەیەكەوەژیان و ئاشتەوایی.

     

    سەرۆك كۆمار دبەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/٢٩ لە وتارێکدا لە یادى کارەساتی شەهیدبوونی ئیمامی حوسێن(سەلامی خوای لێ بێت) لە رووداوە كارەساتبارەكەی كەربەلادا (ئەلتەیف)، پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی موسوڵمانانی عێراق وجیهان كرد.

     

    سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە لەمڕۆدا عێراق بە قۆناغێكی هەستیار و مەترسیداردا تێدەپەڕێت، سەرباری ئەوەیعێراقییەكان ئازایانە و دلێرانە لە رێچكەی كاروانی بێبەشی و ئێش و ئازارێكی دوورمەودا بەردەوامن و رێدەكەن، چاویشیان لەدادپەروەری و سەرورەی یاسایە، دەیانەوێت كۆتایی بە گەندەڵی بێنن و ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن.

     

    سەرۆك كۆمار جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە وەڵامدەرەوەی بەركەوتی نیشتمانی بین لە بواری چاكسازیدا، بەوەی لەهەڵبژاردنی پێشوەختدا پشت و پەنامان گەل بێت، كەشێكی پڕمتمانەداری دوور لە ساختەكاری و گزیكاری بڕەخسێنین،ئەمەش پێویستی بە دابینكردنی پێداویستییە تەكنییكی و یاساییەكان هەیە، تاوەكو عێراقییەكان لەوە دڵنیابکرێنەوە كەپڕۆسەكە راستگۆیانە و بە پاك و بێگەردییەوە بەڕێوەدەچێت، لەوەش دڵنیا بکرێنەوە كە ئازادانە و دوور لە هەموو دەستتێوەردانو ساختەكارییەك، دەتوانن مافە دەستوورییەكانیان لە دیاریكردنی چارەنووسی وڵاتەكەیان یان هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان وحكومەتەكەیاندا پیادە بكەن.

     

    ئەمەش دەقی وتارەكەی سەرۆك كۆمارە:

     

    بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

     

    "وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ(صدق الله العظيم)

     

    گەلی عێراقی سەربەرز

    ئازادیخوازانی وڵات

    سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت

     

    لە دەستپێكی مانگی موحەڕم و عاشورای غەمگیندا، لەو كارەساتە جەرگبڕەی لە جەنگى كەربەلادا رووداوی (ئەلتەف) بەسەرحوسەینی كوڕی عەلی نەوەی پێغەمبەردا (د.خ) هات، پۆلێك لە یارو یاوەرانی لە ئەهلی بەیت لەگەڵیدا شەهیدبوون، پێم خۆشبوو لەو یادەوەرییە غەمگینەدا، هاوسۆز و هاوخەمی گەلەكەمبم و دەنگم بخەمە پاڵ دەنگیان و دڵنەواییان بكەم.

     

    حوسێن-ی كوڕی ئیمام عەلی (سەلامی خودای لەسەر بێت)، ئەوکاتەو ئێستاش، بەو پڕۆژە چاكسازی و مرۆییەی هەڵگری بوونەك هەر بۆ خۆی بەڵكو بۆ دوژمنەكانیشی - لە یادەوەریماندا بە زیندووی دەمێنێتەوەو لەسەر رێبازەكەشی بەردەوام دەبین،لەو داستانە بێ وێنەیەدا، حوسەینی كوڕی عەلی (سەلامی خودای لێ بێت) سەرقافڵەی هاوژین و میراتگرانی پەیامی پیرۆزیپێغەمبەر (د.خ) بوو لە عەرەب و غەیرە عەرەب و گاور و رۆم و بەندە و ئازادەكان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر سەراپاگیریشۆڕشەكەی حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) كە بۆ هەمووان بوو، ئامانجەكەش بەرگریكردن بوو لە ستەملێكراون بێرەچاوكردنی هیچ جیاكارییەكی نەژادی یان رەنگ یان تایەفەگەرییەك.

     

    خوشك و برایانی زێدە ئازیز؛ لە یادەوەری ئەو رووداوە كارەساتبارە پڕ ماتەمینییەدا، دەرکەوت ئەمڕۆش چەندە پێویستیمان بەمرۆڤبوون و دلێری و جوامێری و هەڵوێستی حوسەین هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری و پاڵپشتیكردنیستەملێكراوان.

     

    حوسەین هێمای ئازادیخوازی و بەیەكەوەژیان و ئاشتەوایی و تەباییە لەگەڵ خود و دەوروبەر، ئەو كۆكەرەوەی هەمووانە، لەسنوری ئاینزاییەك یان تایەفەیەك یان نەتەوەیەكدا قەتیس نابێت، ئەو لە شۆڕشگێڕێکەوە بووە بەقوتابخانەیەكی پێگەیاندنیشۆڕگێڕان، لە باوەڕدارێكەوە بووە هێمایەك بۆ باوەڕداری، لە چاكسازێكەوە بووە هێمایەك بۆ چاكسازی.

     

    رۆڵە ئارمگرتووەكانی گەلی عێراقی سەربەرز

     

    یادە كارەستبارە جەرگبڕەكەی عاشورای ئەمساڵ لە ئان و ساتێكدایە كە جیهان بەدەست تەنگژەیەكی گەورەوە دەناڵێنێت ونوقمی ململانێكان بووە، لە سایەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرنادایە كە هەموو كەرتە جۆراوجۆرەكانی ژیانی خەڵكیداپۆشیووە، كەچی لە سایەی ئەو ڤایرۆسە نەگریسەدا گەلەكەمان سەلماندی كە لەسەر رێچكە و رێڕەووی حوسەینن(سەلامی خودای لێ بێت) لەوەی دەستباری كۆمەڵایەتی بۆ یەكتر دەگرن و دەستگیرۆیی هەژار و نەداران دەكەن، سەرقافڵەیئەو داستانە پڕ بەهایەش سوپایەك لە كارمەندانی تەندروستین لە بەدەنگەوەهاتنیان بۆ ئێش و ئازاری نەخۆش و بەركەوتووانیڤایرۆسەكە.

     

    لەمڕۆدا عێراق بە قۆناغێكی هەستیار و مەترسیداریدا تێدەپەڕێت، سەرباری ئەوەی عێراقییەكان ئازایانە و دلێرانە لە رێچكەیكاروانی بێبەشی و ئێش و ئازارێكی دوورمەودا بەردەوامن و رێدەكەن، چاویشیان لە دادپەروەری و سەرورەی یاسایە،دەیانەوێت كۆتایی بە گەندەڵی بێنن و ژیانێكی شكۆدارانە بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن، ئەوان چاویان لەوەیە دەوڵەتێكیتواناداری خاوەن سەرورەی تەواو بۆ مەڕجەع بێت و پایەكانیشی بچەسپێنن، چاویان لەوەیە دەوڵەتێكی خاوەن سەروەریتەواوی پابەند بە دەستوور و یاساكان سەرقافڵەیان بێت

     

    بۆیە زۆر پێویستە وەڵامدەرەوەی بەركەوتی نیشتمانی بین لە بواری چاكسازیدا، بەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا پشت وپەنامان گەل بێت، كەشێكی پڕمتمانەداری دوور لە ساختەكاری و گزیكاری بڕەخسێنین، ئەمەش پێویستی بە دابینكردنیپێداویستییە تەكنییكی و یاساییەكان هەیە، تاوەكو گەلی عێراق لەوە دڵنیابن كە پڕۆسەكە راستگۆیانە و بە پاك و بێگەردییەوەبەڕێوەدەچێت، لەوەش دڵنیابن كە ئازادانە و دوور لە هەموو دەستتێوەردان و ساختەكارییەك، دەتوانن مافە دەستوورییەكانیانلە دیاریكردنی چارەنووسی وڵاتەكەیان یان هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان و حكومەتەكەیاندا پیادە بكەن.

     

    ئەم یادە كارەساتبارە زەنگێكی وریاكەرەوەیە بۆ ئێمە و هەموو لایەنە ناكۆك و لایەنە هاوبەشەكان كە رێچكەكەی حوسەین(سەلامی خودای لەسەر بێت) بگرینەبەر و لێی لانەدەین و شوێنپێی هەڵگرین، هەر بە گرتنەبەری ئەو رێچكەیەش خزمەتیگەلەكەمان بكەین و لەگەڵی بین لە بونیاتنانی نیشتمانەكەمان و دوروخستنەوەی خراپەكاری و پیلانگێڕییەكانی دوژمنەكانی،پێویستە چیمان لەدەست بێت بیكەین لە پێناو سوككردنی ئێش و ئازارەكانی گەلی عێراق كە شایستەی هەموو چاكەكاری وسەقامگیری و ئارامی و پەرەسەندنێكە.

     

    خودا پاداشتی بە خێری ئەوانە بداتەوە كە ماتەمگێڕ و هاوخەمی نەوە نازدارەكەی پێغەمبەری (د.خ) ی پێشەوامانن، پرسە وسەرەخۆشی خۆشم ئاڕاستەی بۆ مەڕجەع باڵای نەجەف و هەموو چاكەخوازانی جیهان دەكەم كە پەندو ئامۆژگارییان لەرێبازەكەی حوسەین (سەلامی خوای لەسەر بێت) وەرگرتووە و لەسەر رێچكە و رێبازو پەیامەكەی بەردەوامن.

    داواكارم لە پەروەردگاری مەزن:

     

    -عێراق و گەلەكەی و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی لە هەموو خراپەكارییەك بپارێزێت.

    -بەزەیی و میهرەبانی پەروەردگار بڕژێتە سەر گیانی شەهیدەكانمان.

    -عێراق و گەلی عیراق لە سایە و پشتیوانی پەروەردگاری مەزندابن.

    -دووبارە سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت.