بەرگری شارستانی: بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی گاز لە دهۆک 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 27 کەسی دیکەش برینداربوون

ئەمنی
  • 22-11-2022, 01:16
  • +A -A

    بەغداد _INA
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک گیانلە دەستدانی 4 کەس و برینداربوونی 27 کەسی بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی گاز لە یەکیێک لە بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاراندا ڕاگەیاند.
    موقەدەم بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی لە  دهۆک بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند کە " ئاگرێک لە بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی دهۆک کەوتەوە"لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستمی گازدا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس کە دووانە  لەوانە رائدی  پۆلیسی رزگارکردن و پۆلیسێکن  لەگەڵ دوو هاوڵاتی تر و 27 کەسی دیکەش برینداربوون