وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 1808 توشبووى نوێى كۆرۆنا تۆمار كرد

ناوخۆ
  • 22-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێ، هەزار و 808 کەسی دیکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 67 کەسی دیکەی تووشبووش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
     
    وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوە کردووە، 10 هەزار و 75 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە، ئەنجامی پشکنینی هەزار و 808 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، بەپێی شارەکانی عێراق  بەم شێوەیە:
     
    بەغدا: 452 تووشبوو
    نەجەف: 67 تووشبوو
    سلێمانی: 257 تووشبوو
    هەولێر: 63 تووشبوو
    دهۆک: 6 تووشبوو
    کەربەلا: 82 تووشبوو
    کەرکووک: 39 تووشبوو
    دیالە: 42 تووشبوو
    واست: 91 تووشبوو
    بابل: 40 تووشبوو
    بەسرە: 114 تووشبوو
    میسان: 148 تووشبوو
    دیوانیە: 115 تووشبوو
    زیقار: 231 تووشبوو
    ئەنبار: 18 تووشبوو
    موسەنا: 21 تووشبوو
    نەینەوا: 11 تووشبوو
    سەلاحەددین: 11 تووشبوو
     
    هاوکات 850 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق  چاکبوونەتەوە، کە بەپێی شارەکان بەم شێوەیە:
     
    بەغدا: 206 کەس
    نەجەف: 31 کەس
    سلێمانی: 5 کەس
    هەولێر: 26 کەس
    دهۆک: 3 کەس
    کەرکووک: 18 کەس
    کەربەلا: 3 کەس
    دیالە: 5 کەس
    واست: 41 کەس
    بەسرە: 87 کەس
    میسان: 111 کەس
    بابل: 66 کەس
    دیوانیە: 72 کەس
    زیقار: 150 کەس
    ئەنبار: 10 کەس
    نەینەوا: 3 کەس
    سەلاحەددین: 13 کەس
     
    هەروەها لە 24 کاژێری رابردوودا 67 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق  گیانیان لەدەستداوە، بەپێی شارەکان بەم شێوەیە:
     
    بەغدا: 29 کەس
    سلێمانی: 11 کەس
    هەولێر: 1 کەس
    نەجەف: 1 کەس
    کەرکووک: 2 کەس
    دیالە: 2 کەس
    واست: 1 کەس
    میسان: 6 لەس
    بەسرە: 1 کەس
    بابل: 3 کەس
    دیوانیە: 1 کەس
    زیقار: 8 کەس
    سەلاحەددین: 1 کەس
     
    تائێستا لە عێراق  455 هەزار و 316 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، ئەنجامی پشکنینی 32 هەزار و 676 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، لەو ژمارەیەش هەزار و 167 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 14 هەزار و 785 کەسیشیان چاکبوونەتەوە.