وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 3291 حا‌ڵه‌تى نوێى و 3016 جاكبونه‌وه‌ش تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 23-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 3291 کەس و گیانلەدەستدانی 75 تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو راگەیاند. و 3016 تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
     
    به‌پێى راگه‌یاندراوى وەزارەتی تەندروستى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵ عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ هاتووه‌:" لە 24 کاژێری رابردوودا 19 هەزار و 679 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش 3291  پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
    بەغدا: 766 تووشبوو
    بەسرە: 330 تووشبوو
    کەربەلا: 221 تووشبوو
    نەجەف: 207 تووشبوو
    زیقار: 199 تووشبوو
    هەولێر: 194 تووشبوو
    دهۆک: 189 تووشبوو
    دیالە: 148 تووشبوو
    واست: 146 تووشبوو
    سلێمانی: 140 تووشبوو
    میسان: 132 تووشبوو
    نەینەوا: 128 تووشبوو
    دیوانیە: 125 تووشبوو
    ئەنبار: 97 تووشبوو
    کەرکووک: 96 تووشبوو
    موسەنا: 78 تووشبوو
    بابل: 48 تووشبوو
    سەلاحەددین: 47 تووشبوو
     
    75 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە:
    بەغدا: 17 کەس
    هەولێر: 10 کەس
    بەسرە: 8 کەس
    سلێمانی: 7 کەس
    کەرکووک: 7 کەس
    واست: 6 کەس
    نەینەوا: 6 کەس
    بابل: 4 کەس
    کەربەلا: 3 کەس
    دیالە: 2 کەس
    میسان: 2 کەس
    دیوانیە: 1 کەس
    زیقار: 1 کەس
    موسەنا: 1 کەس
     
    هاوکات سێ هەزار و 16 تووشبووی دیکەش چارەسەرکراون، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
    بەغدا: 716 کەس
    بەسرە: 339 کەس
    کەربەلا: 280 کەس
    زیقار: 220 کەس
    هەولێر: 215 کەس
    نەجەف: 157 کەس
    واست: 156 کەس
    دیالە: 135 کەس
    دیوانیە: 107 کەس
    سلێمانی: 94 کەس
    موسەنا: 92 کەس
    کەرکووک: 91 کەس
    نەینەوا: 90 کەس
    میسان: 84 کەس
    دهۆک: 81 کەس
    ئەنبار: 64 کەس
    سەلاحەددین: 50 کەس
    بابل: 45 کەس
     
    تاوەکو ئێستا لە عێراق ملیۆنێک و 433 هەزار و 626 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش 204 هەزار و 341 کەسیان ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە، 146 هەزار و 409 تووشبوو چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و 428 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.