شنێشل : دروستکردنی نەوەی نوێ بۆ تۆپی پێ پێویستی بە کارێکی درێژ خایەنی هەیە

وەرزش
  • 10-11-2022, 11:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ڕازی شنێشل ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی،دوای کۆتایی هاتنی یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەكسیك، کە لە یاریگای دۆستانەی لە شاری جیرۆنای ئیسپانیا بەڕێوەچوو، کە بە سەرکەوتنی مەکسیک بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر کۆتایی هات لە گونگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا، ڕوونیکردەوە،: کە جیاوازییەکانی یارییەکە گەورە بوون بە بەراورد بە تواناکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق . ئاماژەدان بەوەی کە دروستکردنی نەوەی نوێ پێویستی بە کارێکی درێژخایەن هەیە.
     شنێشل وتیشی: تا دەتوانین هەوڵمان دا بە شێوەیەکی واقیعی مامەڵە لەگەڵ یارییەکەدا بکەین، بەڵام سوودێکی بۆ هەڵبژاردەی مەکسیکی هەبوو کە بە شێوازێکی تۆپی پێی مۆدێرن یاری دەکات، یەکێکە لە تیپەکانی پلە یەک کە لە پلەی دەیەمی جیهاندایە و هەمیشەش ئامادەبوون لە مۆندیال.
     لە پرسیارێکدا سەبارەت بە دیدگای خۆی سەبارەت بە چانسی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی 2026، شنایشێل وتی: پلانێکی داهاتوو لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە هەیە کە ئامانجی دروستکردنی نەوەی نوێیە، زۆرجاریش قۆناغەکانی گۆڕانکاری نابن ئاسانە چونکە پێویستی بە کاری درێژخایەن هەیە.
     سەبارەت بە چانسی مەکسیک لە مۆندیالی قەتەر، شنێشل ڕوونیکردەوە: هەڵبژاردەی مەکسیکی دەتوانێت لە کۆمەڵەکەیەوە سەرکەوێت، بەڵام دوای ئەوە قۆناغەکانی داهاتوو بە ئەکاونتی جیاوازەوە دەمێننەوە.