هەولێر_(INA)
لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوڕوپا بۆ تۆپی پێی ئەمشەو وسبەی شەو شەڕ لەپێناو مانەوە لە خولەكە و گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین مان ونەمان رەنگدەداتەوە لەنێو یاریگاكانی ئەوڕوپا.
لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوڕوپا ئەمشە وكاتژمێر11 شەو دوو یاری بەرێوەدەچێت، لەیاری یەكەمیانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی میوانداری یانەی ئەنتەر میلانی ئیتاڵی دەكات،لە یاری چوون ئینگلیزەكان ئەنتەر میلانی خاوەن ماڵیان تووشی شۆك كرد و لەبەردەم هاندەرانی شەرمەزار كرد ویارییەكەیان لە یانەی ئەنتر میلان بە ئەنجامی (2-0) بۆ لیڤەرپول بەكۆتا هات،ئەمشەو دەكرێ بڵێین یارییەكە تا رێژەیەكی باش بۆ لیڤەرپولیەكان بە كۆتا هاتووە وەك ئەنجام،بەڵام سەیر و سەمەرە و ئەنجامە بڕوانەكراوەكاتی تۆپی پێ بەردەوام سوپرایز و شۆك روودەدات،ئەمشەو ئەنتەر میلان پێوویستی بە كودەتایەك هەیە لە خەونی هیچ كەس نەبێت،تا لەنێو یاریگای لیڤەرپول شەرمەزارییەكە بەرووی یانە ئینگلیزییەكە بدەنەو وبڵێن تۆڵە بە تۆڵە وقازانجی زۆرە،یاخود ئینگلیزەكان زۆر بە سانایی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان بەكۆتا دێنن،باشتر وچاكتر وایە وپەلە نەكەین تا یاری گەڕانەوەی ئەمشە وكاتژمێر (11) شەو نەبینین وچۆن لیڤەرپول میوانداری ئەنتەرمیلان دەكات.
ئەڵمانیەكان شەرمەزار دەبن یاخود میوانە رەزا قورسەكە تێك دەشكێنن؟!
یاری دووەم بەهەمان شێوە ولەهەمان كاتدا لەنێوان بایرن میونخی ئەڵمانی و رید بۆڵ سالسبۆركی نەمساوی بەرێوەدەچێت،لەیاری چوون هەرچەندە لەنێو یاریگای رید بۆڵ سالسبۆرگ بوو،ئەم یانەیە توانی بایرن میونخ شەرمەزابكات وتا كۆتایی یارییەكە ئەوان بەئەنجامی (1-0) لەپێش یانە ئەڵمانیەكە بوون،بەڵام لە خولەكی 90 یاریزانی بایرن میونخ (كینگسلی كومان) توانی گۆڵی یەكسان بۆ یانە باڤارییەكە تۆماربكات.
ئەوەی جێگای ئاماژەكردنە ئەمشەو لەیاری گەڕانەوە یانەی رید بۆڵ سالسبۆرگ میوانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیە،دەكرێ ئەمشەو هەمان سیناریۆی یاری چوون دووبارەببێتەوە ئەم یانەیە یانە ئەڵمانیەكە لەنێو یاریگا وهاندەرانی خۆی شەرمەزارییان بكات،پێشبینی وبۆچوونەكان بەدووری نازانن،بەڵام ئەڵمانیەكان پیشەیان ئەوە كە بە ئاسانی ئالای سپی بەرزناكەنەوە،لەیاری چوونیش هەر ئەمە روویدا،كاتێك زۆر بە قورسی و دوای چەندین گۆڕانكاری و هێرشی توند وهێرشی پێچەوانە ئینجا بەزۆری توانیان لە خولەكی (90) گۆڵی یەكسان تۆماربكەن،بۆیە ئەمشەو ئەگەرەكان هەموویان كارییان پێدەكرێت،ئەڵمانیەكان دەتوانن میوانە رەزا قورسەكە تێك بشكێنن،یاخود رەزاقورسەكان خاوەن ماڵ شەرمەزار بكەن،باشترین رێگاچارەسەر ئارام گرتنە تا (11) ئەمشەو،بۆ ئەو لوتكە چامپوس لیك ببینین .
سبەی شەو شەڕی زلهێزەكان لە سانتیاگۆ بەرنابیۆ روودەدات
سبەی شەو كاتژمێر(11) دوو یاری لە خولی چامپیۆس لیگ و لەیاری گەڕانەوە بەرێوە دەچێت،بۆ ئەوەی سبەی شەو ئەم دوو یارییە بە ووردی و هێمنی سەیربكەین،شرۆڤەیەكی داتای و كورت وپوخت دەخەینە بەر دیدی ئێوەی بەرێز.
سبەی شەو میسی دەچێتەوە سانتایاگۆ بێرنابێۆ
لەیاری یەكەم میسی جاران بە شێواز ودرێسَكی تایبەت تر میوانە رەزا قورسەی ریال مەردید دەبێت،كاتێك لەیاری چوون یانەی ریال مەردید لەلایەن یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری كرا،تا خولەی (90) ی یارییەكە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون،بەڵام بە پاسێكی لەناكاوی سیحراوی وئەفسوناوی ئەفسانە میسی ئمباپی توانی گۆڵی یەكەم وسەركەوتن بەسەر ریال مەدرید تۆماربكات وئەنجامی یارییەكەش بەسەركەوتنی پاریس سان جێرمان بەكۆتا هات،هەرچەندە لە خولەكی (62) لێدانێكی سزا بۆ پاریس سان جێرمان هەژماركرا ومیسی نەیتوانی تۆماری بكات،بەڵام بەهۆی پاسە نایابەكە لەدەستدانی سزاكەیان لەبیركرد.
بۆ یاری سبەی شەو،هەموو ئەگەرەكان بوونی هەیە،ئەنجام و دەست نیشانكردنی براوەی یارییەكە قورستر لە دروستكردنی هەڕەمەكانی میسڕە،چونكە كە باسمان كرد شرۆڤەكارە دیارەكانی وەرزشی جیهان،چۆن شرۆڤەی شەڕی روسیا وئۆكرانیایان بۆ ناكرێ،ئاواش شرۆڤە وپێشبینی 100% ئەم یارییەی نێوان ریال مەردید وپاریس سان جێرمانیان بۆ ناكرێت.
هۆكارەكان هەروەك باسمان كرد روونە،یانەی ریال مەردید چەند چانس و بەختێك یاوەرییەتی لەم یارییە،یەكەمینیان یاریگای سانتیاگۆبێرنابێۆ،كە بۆتە كوشتارگەی تیپە ركابەرەكانی یانە پاشایەكە،دووەمیان هاندەر سەرشێت وسەرگەرمەكەی،سێیەمینیان گەڕانەوەی چەند یاریزانێكی ریال مەردید كە لەیاری چوون بەهۆی پێكانەوە بەشدارییان نەكرد،هەروەها شارەزای یانە پاشایەكە لە خول وپاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكان،كە چۆن دەتوانن لەكۆتادا ئەنجامەكە بۆ خۆیان كێش بكەن وبتوانن بەسەر تیپی بەرانبەر بە ئاسانی زاڵ بن.
لەبەرانبەردا یانەی پاریس سان جێرمانی میوان،كە سێگۆشەی بەرمۆدا رابەرایەتی دەكات (میسی و نیمار وئمباپی) دەبنە تەوژمێكی ترسناك بۆ جەستەی مەدریدییەكان،چونكەوەستانی ئەم سێ یاریزانە قورسترە لە لە وەستانی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا،بۆیە مەردیدییەكان باش هەستیان بە قورسی رووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان كردووە،هەروەها چەند هۆكارێك هەن كە پاریس دەتوانێ كۆنتڕۆلی بكات ویارییەكەش لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبێنێـ،یەكەمیان پاریس خاوەن سێ خاڵی پاك وگرنگە لە یاری چوون،دووەمیان وەستانی سێكوچكەی مەرگ بۆ مەردیدییەكان ئاسان نیە،سێیەم گەڕانەوەی هەردوو یاریزانی پێشووی بەرشلۆنە (میسی و نیمار) بۆ یاریگای سانتیاگۆبێرنابێۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەردید،چونكە ئەم دوو یاریزانە شارەزاییەكی باشی رووبەڕووبوونەوەی ئەم یانە ویاریگایە هەیە،دەتوانین بڵێین نێو ئەم یاریگایە وەك كلاسیكۆی كۆنی لێ دێت،هەروەها خاڵی چوارەم یانەی پاریس باسمان كرد سێ خاڵی هەیە،دەتوانێ هێمنتر یارییەكە بكات وتیپی بەرانبەر تەنها بە كوشتنی كات و بە جولەی سەیر دڵەراوكێ و بێزار بۆ مەردید دروست بكەن وئەوانیش بە كارتە رەنگاو رەنگەكانیان قۆڵ بەست بكرێن،هەروەها یاری نەكردنی (كاسیمێڕۆ) هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوە میسی بە ئارەزووی خۆی لەنێو یاریگا جولە ونمایشی ئەفسوناوی سەیر بكات و پاسە نایابەكانی زوو زوو بگەیەنێتە ئمباپی ونیمار،هەروەها هێزی پاریسییەكان لەوەدایە لە چاریەگی یەكەمی یارییەكە گورزێك بوەشێنن یانەی ریال مەردید تووشی سەرلێشواوی و دڵەراوكێ و دەمارگیری بكەن،ئەوە خاڵێكی زۆر قورسە بۆ مەردریدییەكان ئەگەر رووبدات،هەروەها پلانی دژە هێرش ویاخود هێرشی هەڵگەڕاوە لەلایەن پاریسییەكان بێگومان مەردیدییەكان تووشی شۆك وبێزار دەكات.
ئەوانەی باسمان كرد تەنها پێشبینی وبۆچوونە،لەوانەیە هەموو پێشبینیەكان 100% پێچەوانە بێتەوە،بەهەر حاڵ سبەی شەو هەموو ئەگەرەكان لەوانەیە رووبدات،بەڵام زۆر هەست بە قورسی پێشبینیەكان دەكرێت،یارییەكە گەرمتر و توندتر و پڕ جۆش وخۆشتر بێت،یاریگای یانتیاگۆبێرنابیۆ ببێتە شكستی پاشاكان،یانیش ئیڤل تێك دەشكێ،ماوەتەوە بڵێین ئەم دوو یانەیە لەمێژووی خۆیان (14) جار رووبەڕووی یەكتر بوونەوە (6) سەركەوتن بۆ ریال مەردید بووە و (5) سەركەوتن بۆ پاریس سان جێرمان بووە و (3) جاریش یەكسان بوونە.
مان ستی پێش یارییەكە پەڕیوەتەوە چوارگۆشەی زێڕین
لەهەمان كاتدا سبەی شەو كاتژمێر (11) یانەی مانستی ئینگلیزی پێشوازی لە میوانە رۆح سووكەی دەكات كاتێك یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەی پورتوگالی دەبێتە میوانی مان ستی،پێشبینی و بۆچوونی شرۆڤەكاران یانەی مان ستی تەنها هاتنی كاتی یارییەكە سەركەوتنی مان ستی دواخستووە،ئەگەرنا لە ئێستاوە مان ستی سەركەتووە بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین،چونكە لەیاری چوون یانەی مانچستر بۆنایتد میوانی یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە بوو،كاتێك مان سیتی ئەم تیپەی تووشی شەرمەزارییەكی گەورە كرد وبە ئەنجامی (5-0) لەنێو هاندەران ویاریگای خۆی لێیبردەوە،سبەی شەویش یانە پورتوگالیەكە كە میوانی یانە ئینگلیزیەكەیە،زۆربەی زۆری شرۆڤكارانی وەرزشی جیهان كۆكن لەسەر ئەوە سەركەوتنی مان ستی بۆ چوارگۆشەی زێرێن تەنها كاتە،چونكە یارییەكە بە دۆڕان وسەركەوتن ویەكسان بوونی سپۆرتینگ لشبۆنە،هەر مان ستی سەردەكەوێت،چونكە ئەگەر تەنها شۆكێك لە شۆك شۆكتر رووبدات ومان ستی یارییەكە بە سپۆرتینگ لشبۆنە بە ئەنجامی (6-0) بدۆڕێ،كەمن بڕوام وایە ئەمە مەحاڵە،ئینجا یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە سەردەكەوێت،بۆیە دەكرێ بڵێین یانەی مان ستی یەكێكە لەو یانانەی چوارگۆشەی زێڕین.
نێچيرڤان بارزانى سهردانى ئهنقهره دهكات
بهژماره...ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان