شەممەی داهاتوو دوا گەڕی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 14-01-2022, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)

    رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 16-1-2022 دوا گەڕی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بە سەركەوتنی یانەی شوڕەتە بە  یەكەمی رێزبەند بەكۆتایی دێت.
    یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 15-1-2022 بەمشێویە
    دوای 18 یاری سەرجەم تیپەكان،تەنها یەك یاری ئەم گەڕە بەكۆتا دێـت،كە گەڕی نۆزدەمینە،قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بەكۆتا دێت،یانەی شوڕتە بەكۆكردنەوەی (50) خاڵ باڵا دەستی ویەكەمی ریزبەندی خولەكەی بەشكۆمەند رتووە.
    جێگای ئاماژەپێكردنە یارییەكانی دوا گەڕەكە بەمشێویە
    یانەی نەورۆزی بریندار دوای ئەوەی تووشی دۆڕان بوو بەرانبەر یانەی هەولێر بە ئەنجامی (4-2)، ئەمجارەیان میوانداری یانەی نەفتی بەسڕا دەكات لە كاتژمێر (1:45) دوای نیوەڕۆ،یانەی نەفتی بەسڕاش بەشێوەی یانەی نەورۆز بریندارە بەئەنجامی (4-1) بەیانەی نەفتی میسان دۆڕاوە،یانەی نەورۆز بە كۆكردنەوەی (16) خاڵ لە ریزبەندی (17) دێت،یانەی نەفتی بەسڕاش بەكۆكردنەوەی (25) خاڵ لەریزبەندی هەشتەمە.
    یانەی كەرخ كاتژمێر (2) دوای نیوەڕۆ میوانداری ریزبەندی شانزەهەم بەكۆكردنەوەی (16) خاڵ میوانداری یانەی هەولێر ریزبەندی سێزدەمین دەكات بە كۆكردنەوەی (20) خاڵ،یانەی كەرخ لە گەڕی (18) بە ئەنجامی (2-1) بە یانەی تەڵەبە دۆڕا،بەڵام یانەی هەولێر بە ئەنجامی (4-2) سەركەوت بەسەر یانەی نەورۆز.
    لەیارییەكی تر خولەكە یانەی نەجەف كاتژمێر (2:30) دوای نیوەڕۆ و لە هەفتەمی ریزبەندی میوانداری یانەی زەوڕای سێیەمی ریزبەندی دەكات لەشاری نەجەف،نەجەف بەكۆكردنەوەی (28) خاڵ هەفتەمی ریزبەندی گرتووە،هەروەها یانەی زەوڕا بەكۆكردنەوەی (34) خاڵ دووەمی ریزبەندی گرتووە،لە گەڕی هەژدەمین،یانەی نەجەف بە ئەنجامی (1-0) بە یانەی شوڕتەی ریزبەندی یەكەم دۆڕا،بەڵام یانەی زەوڕا لە كلاسیكۆی عێراق بە ئەنجامی (2-2) لەگەڵ یانەی قوە جەوییە یەكسان بوو.
    كاتژمێر 5ی ئێوارە یانەی قوە جەوییە پێنجەمی خولەكەپێشوازی لە یانەی سناعەی دەیەمی رێزبەندی دەكات،یانەی قوە جەوییە لە گەڕی (18) بە ئەنجامی (2-2) لەیاری كلاسیكۆ لەگەڵ یانەی زەوڕا یەكسان بوون،هەروەها لەگەڕی هەژدەمین یانەی سناعە بەئەنجامی (0-0) لەگەڵ یانەی نەفتی وەسەت یەكسان بوو،یانەی قوە جەوییە ئێستا بەكۆكردنەوەی (33) خاڵ پێنجەمی ریزبەندی گرتووە،لە هەمان كاتدا یانەی سناعە بە كۆكردنەوەی (23) خاڵ، دەیەمی ریزبەندی گرتووە.
    كاتژمێر 6:30 ی شەو یانەی نەفتی وەسەت میوانداری لەیانەی قاسم دەكات،یانەی نەفتی وەسەت ئێستا بە كۆكردنەوەی (32) ریزبەندی سێیەمی گۆتۆتە،لەهەمان كاتدا یانەی قاسم بە كۆكرنەی (20) خاڵ،ریزبەندی دوانزەمینی گرتووە،یانەی نەفتی وەسەت لە گەڕی هەژدەمین  لەگەڵ یانەی سناعە بە ئەنجامی (0-0) یەكسان بوون،هەروەها یانەی قاسم لەگەڕی هەژدەمین بە ئەنجامی (0-0) لەگەڵ یانەی نەفت یەكسان بوون.


    یارییەكانی سبەی یەك شەممە رێكەوتی 16-1-2022 یارییەكان بەمشێویە
    كاتژمێر 1:45 دوای نیوەڕۆ یانەی زاخۆ ریزبەندی شەشەم میوانداری یانەی نەفتی میسانی ریزبەندی یانزەهەم دەكات، یانەی زاخۆ لەریزبەندی شەشەم كۆی خاڵەكانی (29) خاڵە ونەفتی میسانیش (22) خاڵە، لەیاری گەڕی هەژدەمین یانەی زاخۆ توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی وبە ئەنجامی (1-0) لە یانەی سامەڕا بباتەوە،هەروەها یانەی نەفتی میسان لەهەمان گەڕدا و لەنێو یاریگای خۆی توانی سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بێنێت،كاتێك لە یانەی نەفتی بەسڕای بردەوە بە ئەنجامی (4-1)،یانەی زاخۆ لە قۆنناغی یەكەم گرنگە لە ریزبەندی شەشەم بمێنێتەوە،بەڵام لەدوا گەڕدا گەر یانەی نەجەف لە زەوڕا بباتەوە لەنێو خاك و جەماوەی خۆی و یانەی زاخۆ تووشس شكست یان یەكسان بێت،ئەوا یانەی نەجەف ریزبەندی شەشەم لە زاخۆ وەردەگرێت و زاخۆش دەباتە ریزبەندی حەوتەم.
    كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆ یانەی نەفت ریزبەندی نۆیەم میوانداری یانەی سامەڕا ریزبەندی بیستەم وكۆتایی دەكات،یانەی نەفت لەریزبەندی نۆیەم دێت بە كۆكردنەوەی (23) خاڵ  ویانەی سامەڕاش لەدوایەمین ریزبەندییە بە كۆكردنەوەی تەنها (4) خاڵ،یانەی نەفت گەر لەم یارییە سەركەتوو بوو سێ خاڵی بەدەست هێناو یانەی نەفتی بەسڕاش لەگەڵ یانەی نەورۆز تووشی شكست بوو،ئەوا ریزبەندی هەشتەم لە یانەی نەفتی بەسڕا وەردەگرێت،بەڵام یانەی سامەڕا گەر لەم یارییە هەر ئەنجامێك بەدەست بێنێ،ئەوا هەر لەدوا ریزبەندی دەمێنێتەوە،چونكە تەنها (4) خاڵی هەیە و نزیكترین ركابەری یانەی مینای بەسڕایە و(13) خاڵی هەیە.
    كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ یانەی ئەمانەی بەغدا میوانداری لە هاوشاریەكەی خۆی یانەی تەڵەبەی ریزبەندی دووەم دەكات،یانەی ئەمانەی بەغدا بە كۆكردنەوەی (19) خاڵ ریزبەندی چواردەمی گرتووە،بەڵام یانەی تەڵەبە بە كۆكردنەوەی (34) خاڵ ریزبەندی دووەمی گرتووە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی زەوڕا،یانەی ئەمانەی بەغدا لە گەڕی هەژدەمین تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكرابوو،كاتێك لەنێو یاریگای دیوانیە،لەگەڵ یانەی دیوانیەی ریزبەندی هەژدەمین بە ئەنجامی (2-0) تووشی شكست بوو، لەگەڕی نۆزەدمین وكۆتایی گەر یانەی ئەمانەی بەغدا سەركەوتن بەسەر یانەی تەڵە بێنێت ویانەی هەولێریش لەگەڵ یانەی كەرخ بدۆڕێ، هەروەها یانەی قاسمیش لەگەڵ یانەی نەفتی وەسەت بدۆڕێ،ئەوا یانەی ئەمانەی بەغدا لە ریزبەندی چواردەهەم سەردەكوێ بۆ ریزبەندی دوانزەهەم،بەڵام یانەی تەڵەبە لەم یارییە لە یانەی ئەمانەی بەغدا بباتەوە،ئەوا ریزبەندی دووەم مسۆگەر دەكات،بێگومان كاتێك یانەی زەوڕا و نەفتی وەسەت تووشی شكست دەبن.
    لەیارییەكی تری دوای گەڕی قۆناغی یەكەم،كاتژمێر 4:30 یانەی كارەبا میوانداری یانەی مینای بەسڕا دەكات،یانەی كارەبا ئێستا بەكۆكردنەوەی (18) خاڵ لەریزبەندی پانزەمینە،بەڵام یانەی مینا بە كۆكردنەوەی (14) خاڵ لەریزبەندی نۆزدەمینی پێش كۆتاییە،كارەبا گەر بەسەر مینا سەركەوت لەم یارییە وبەمەرجێك یانەكانی ئەمانەی بەغدا وهەولێر وقاسم بدۆڕێن،ئەوا یانەی كارەبا لەریزبەندی پانزەمین سەردەكەوێت بۆ ریزبەندی دوانزەمین،بەڵام ئەگەر مینا لەم یارییە سەركەوتن بەدەست بێنێ و یانەی دیوانیەش بە یانەی شوڕتە بدۆڕێ،ئەوا یانەی مینا لە ریزبەندی نۆزدەهەمین سەردەكەوێت بۆ ریزبەندی هەژدەمین.
    لەدوای یاری و دواگەڕی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی ریزبەندی یەكەمی خولەكە،یانەی شوڕتە میوانداری یانەی دیوانیە ریزبەندی هەژدەمین دەكات،یانەی شوڕتە لەم یارییە هەر ئەنجامێك بەدەست بێنێت،بە فەرمی بۆتە پاڵەوانی قۆناغی یەكەم كە تا گەڕی پێش كۆتایی (50) خاڵی كۆكردۆتەوە،بەڵام ئەگەر یانەی دیوانیە لە یانەی شوڕتە بباتەوە ویانەكانی كەرخ ونەورۆز بدۆڕێن،ئەوا یانەی دیوانیە لە ریزبەندی هەژدەمین سەردەكەوێت بۆ ریزبەندی شانزەمین.