زانایەک پێشبینی دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا دەکات

جیهانی
  • 5-09-2022, 10:30
  • +A -A

    بەدواداچون /INA
    بافل فۆلتشکوف، بەڕێوەبەری تاقیگەی ئەندازیاری جینۆم لە پەیمانگای فیزیا و تەکنەلۆجیای مۆسکۆ، ڕایگەیاند کە دەکرێت جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دەربکەوێت، دوای کەمکردنەوەی رێوشوێنەکان لەسەر Covid-19.
     "فۆلتشکوف" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئەزفێستیا" دەڵێت "بەدووری نازانم کە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای سەرهەڵداو دەربکەوێت کە جێگەی گۆڕاوی "ئۆمیکرۆن" بگرێتەوە، دەشڵێت:  یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەس لە چین دەژین , کە لە ڕاستیدا زۆربەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوونە ، واتە ئەم ژمارەیە کۆمەڵەیەکی گونجاو بۆ پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای سەرهەڵداو پێکدەهێنن.
    ھەروەک دەشڵێت، ئەگەر ئۆمیکرۆنێک یان جۆرێکی دێڵتا  بڵاوبێتەوە، گۆڕانکاری ناچاری ڕوودەدات. بەڵام  ئۆمیکرۆن بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەیەوە مەترسی زیاترە.
     سەرچاوە: ڕۆژنامەی "ئەزفێستیا"