نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە... هۆکارەکەی پاشەکشەی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمریکییە

جیهانی
  • 1-08-2018, 00:00
  • +A -A

    تۆکیۆ

    بەدواداچوون/ صباح کوردستان

    دوای ئەوەی داتاکان دەریانخست نەوتی خاوی ئەمبارکراوی ئەمریکی لەهەفتەی رابردوودا زیاد لەوەی کە پێشبینیدەکرا پاشەکشەی کردووە نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە، بەمەش مەترسی لەسەر ئەو نەوتە هێورکردەوە کە لەبازاڕەکاندا خراوەتەڕوو. نەوتی خاو پێوەری جیهانی تێکەڵەی برینت 57 سەنت زیادبوو واتا لەسەدا 0.8 و بوو بە 74.01 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، پێش ئەوەش سێشەممەی رابردوو نەوتی خاو 38 سەنت بەرزببووەوە.

    نەوتی خاوی خۆرئاوای تێکساس

    نەوتی خاوی خۆرئاوای تێکساس27 سەنت یان لەسەدا 0.4 بەرزبووەوە و بوو بە 68.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، دوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشتردا لە سەدا یەك بەرزببووەوە. پێشتریش داتاکانی پەیمانگای پیتڕۆلی ئەمریکی دەریانخستبوو کە ئەمبارکراوی نەوتی خاو و سوتەمەنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لەوەی پێشبینیکرابوو بەرزبۆتەوە. هەروەك ئەو راپۆرتانە هاوکاربوون لەوەی چین خەرجییەکانی ژێرخانی زیاد دەکات لە کەمکردنەوەی مەترسیی ئاڵۆزی گرژییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لەداواکردنی نەوتدا.

    بەڕێوەبردنی زانیارییەکانی وزە

    بەڕێوەبردنی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکی چوارشەممەی رابردوو داتای نوێی دەرکرد، پەیمانگای پیتڕۆلی ئەمریکیش روونیکردۆتەوە کە ئەمبارکراوی نەوتی خاوی ئەمریکی و بەنزین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەفتەی رابردوو زیاد لەوەی کە پێشبینیکراوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

    پێشبینی چاودێران

    داتاکانی پەیمانگای پیتڕۆڵ دەریخستووە کە  ئەمبارکراوی نەوتی خاو لە کۆتایی هەفتە بیستی تەمموز 3.2 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە بووە بە 407.6 ملیۆن بەرمیل لەکاتێکدا پێشبینییەکانی چاودێران ئامژەیاندابوو بە دابەزینی بڕی 2.3 ملیۆن بەرمیل، ئەمبارکراوەکانیش لە سەنتەری رادەستکردن لە کاشینج لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما بەبڕی 808 ملیۆن بەرمیل دابەزی. داتاکان هێماشیان بۆ ئەوەکردووە کە ئەمبارکراوی بەنزین بەبڕی 4.9 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە، لەکاتێکدا بەپێی راپرسییەکی رۆیتەرز چاودێران پێشبینیان کردبوو کە بڕی دابەزینەکە بگاتە 713 هەزار بەرمیل.

    دابەزینی داهاتی پیترۆل

    ئەمبارکراوی بەرهەمی دڵۆپاندن، کە دیزل و زەیتی گەرمکەرەوە دەگرێتەوە، 1.3 ملیۆن بەرمیل پاشەکشەی کردووە، بەپێچەوانەی پێشبینییەکانی چاودێران کە رایانگەیاندبوو دەگاتە 207 هەزار بەرمیل.

    پەیمانگای پیترۆل تیشکیشی خستۆتە سەر ئەوەی کە داهاتی نەوتی خاوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بەبڕی رۆژانە 249 هەزار بەرمیل دابەزی و بوو بە رۆژانە 8.3 ملیۆن بەرمیل.