وەزارەتەكانی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان: بەدرۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر

ئەمنی
  • 26-04-2024, 20:39
  • +A -A

    هەولێرـINA
    هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا كەبەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە و تیایداهاتووە : بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێلگەی كۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیكەی 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە.
    ئەمڕۆ هەینی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەك بۆ هاوبەشانی كارەبا ئاماژەیان بەوەكردووە"بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێلگەی كۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیكەی 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە.
    هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە: ستافی هەردوو وەزاررەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەكانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە و دووبارە دەستپێكردنەوەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا.
    لەلایی خۆیەوە قایمقامی چەمچەماڵ، لەبارەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر تایبەت بۆ هەندێ لەدەزگاكانی ڕاگەیاند، راگەیاند" نزیكی كاتژمێر 6:45ـی ئێوارە لە رێگەی درۆنەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.
    كێڵگەی غازیی كۆرمۆر، كە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەكەوێتە سنووری ناحیەی قادر كەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، كۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەكات.